وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 13 تشرینی یەکەم

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان نیگەرانییەک هەیە بەرامبەر ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی نەوت کە بۆ ماوەی سێ مانگ واژۆکراوە، چونکە کۆتایی ساڵ یاسای بودجە کۆتایی دێت، وەزیری سامانە سرووشتییەکانیش چارەنووسی ڕێککەوتنەکە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتننامەی سێ قۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیاکانی نەوت، بۆ ماوەی سێ مانگە، لە هەرێمی کوردستان نیگەرانییەک هەیە بەرامبەر ئەوەی دوای ئەو سێ مانگە چارەنووسی مووچە چی لێدێت؟ ئایا دووبارە حکومەتی عێراق بیانوو نادۆزێتەوە بۆ نەناردنی مووچە؟ چونکە ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردوو خەڵک و حکومەتی کوردستان ئەزموونی تاڵیان لەگەڵ بەغدا هەبووە.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ئاڤا ڕایگەیاند: "ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی نەوت کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ناردنی مووچە بۆ سێ داهاتوو، واتا تا کۆتایی ئەمساڵ، چونکە کۆتایی ساڵ یاسای بودجە کۆتایی دێت، بەڵام ئەگەر یاسای بودجەی 2026 دوابکەوێت، ڕێککەوتنەکە وەک ئێستا بەردەوام دەبێت تا بودجە پەسەند دەکرێت". ئەمەش واتای ئەوەیە لەسەر بودجە و نەوت کێشە بۆ مووچە دروست نابێت.
٠ لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا کە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستی پێکردووە، دوو ملیۆن و 945 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.
٠ کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی کە سەرەتا بە ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی ڕازی نەبوو، ئێستا ئەویش ناو ڕێککەوتنامەکە و نەوت بە سۆمۆ دەدات.
زانیاریی زیاتر: بۆ یاسای بودجەی 2026، هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی گفتوگۆ دەکەن لەسەر دیارکردنی پشکی کوردستان، ئەمەش بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گرفت بۆ ناردنی مووچە و دابینکردنی شایستە داراییەکانی کوردستان دروست نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





