
دیمەنێکی پارێزگای دهۆک
ئاڤا نیوز
12 ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق تێپەڕیوە و تاوەکو ئێستا هیچ کاندیدێک لە دهۆک بەهۆی سەرپێچییەوە سزا نەدراوە.
لێدوانی فەرمی: خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، کاندیدەکان زیاتر لە هەر هەڵبژاردنێکی دیکە پابەندی ڕێنماییەکانی هەڵبژاردنن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی خالد عەباس، تاوەکو ئێستا هیچ کاندیدێکی هەڵبژاردن بەهۆی سەرپێچییەوە سزا نەدراوە، هەر کاتێکیش شارەوانیی دهۆک ڕاپۆرتێکمان پێشکەس بکات و ئاماژە بە سەرپێچی هەر کاندیدێک بکات، ئێمە ڕێکارەکانمان بەرامبەر ئەو کەسە دەگرینە بەر.
لەلایەکی دیکەوە: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن 194 پیاو، 42 ئافرەت و 56 دروشمی جیاواز بەپێی ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن سزا دراون.
ئەمەش بزانە: لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی بازنەی هەڵبژاردنی دهۆک، بە بەردەوام پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی دەنگەکانی ئەو پارێزگایەی هێناوە.
باکگراوند: ڕۆژی هەینی، 2025-10-03 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەسیپێکرد و بڕیارە تاوەکو 2025-11-08 بەردەوام بێت، کۆمسیۆن ڕێنمایی و شێوازی بانگەشەی دیاری کردووە، لەهەر بازنەیەکی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن ڕێنمایی و ڕێکاری پێویستە دەگرنەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






