
تەوقە گەرمەکەی سوودانی لەگەڵ ترەمپ
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیەتییەکەی سوودانی بۆ هەڵبژاردن، وەڵامی ڕەخنەی هەندێک لایەنی سیاسیی عێراقی دەداتەوە، گوایە تەوقە گەرمەکەی سوودانی لەگەڵ ترەمپ بەواتای ئاسایکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل دێت، ئەوان دەڵێن: "ئەم واتایە ناگەیەنێت".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە نوێنەرایەتیی عێراق بەشداری لووتکەی ئاشتی شەرەم شێخی کرد. ترەمپ پێشوازیی لە سوودانی کرد و تەوقەیەکی گەرمیان کرد، ئەمەش ڕەخنە و کاردانەوەی لەلایەن لایەنەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بەدوای خۆیدا هێناوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد تائی، سەرکردەیە لە "هاوپەیمانییەتیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی دەڵێت: لە ساڵی 2006ـەوە هەموو سەرۆکوەزیرانەکانی عێراق تەوقەیان لەگەڵ سەرۆکەکانی ئەمریکا کردووە و هەموویان چوونەتە واشنتن و لەوەش زیاتر پێشوازییان لێکرا.
محەممەد تائی دەشڵێت: لووتکەی شەرەم شێخ لووتکەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل نییە، ئەم لووتکەیە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی دەکرێت بۆ کۆتاییهێنان بەو کارەساتەی بەسەر غەززە هات. نەتەوەیەکگرتووەکان بەشداری لووتکەکە بوو، ئیسرائیل ئەندامە لە نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆکوەزیرانەکانی عێراق لە دانیشتنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان وتار پێشکەش دەکەن، ئەمەش خۆ بە مانای ئاسایکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نایەت.!
ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ئەمەشی وت، تەوقەکەی سوودانی لەگەڵ ترەمپ کاریگەریی لەسەر جەماوەرییەکەی نابێت لە هەڵبژاردندا و ئەوەی سەرۆکوەزیران کردوویەتی لەلایەن کەسانی دیکەوە ئەنجامدراوە، دەکرا تەوقەکردنەکە لە بەغدا یان واشنتن ڕووی دابا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






