ئەو ڕێککەوتنەی سەرۆکی چوار وڵات لەبارەی غەززە واژۆیان لەسەر کرد چی لێ نووسراوە؟
- هەواڵ
- 14 تشرینی یەکەم

سەرۆکی ئەمریکا نووسراوەی ڕێککەوتنەکەی بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
بەپێی ناوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنەی دوێنێ لە شەرەم شێخ لەلایەن سەرۆکی هەریەکە لە ئەمەریکا، میسر، قەتەر و تورکیا، بەڵێن دەدەن بە هەموو جۆرێک کار بکەن بۆ هێنانەدی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە کەرتی غەززە لەسەر بنەمای پاراستنی شکۆ و ڕێز لە هەموو کەسێک بەبێ هیچ جۆرە جیاکارییەک.
وێنە گەورەکە: لە میانی لووتکەی ئاشتی بۆ غەززە کە دوێنێ 13-10-2025 بە بەشداری 20 وڵات لە شاری شەرەم شێخ لە میسر ئەنجام درا، هەریەک لە ئەمەریکا، میسر، قەتەر و تورکیا وەک وڵاتانی دڵنیاییدەری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس واژوویان لەسەر 'ڕاگەیاندراوی نیازپاکی' کرد.
پێویستە ئەمە بزانیت: لە میانی لووتکەکەدا وڵاتانی دڵناییدەر واژوویان لەسەر ڕێککەوتنێک کرد و بەڵێنیان دا بۆ ئەوەی ئاگربەستەکە یەکجارەکی بێت و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بێت.
ناوەڕۆکی ڕاگەیێنراوەکە بەم جۆرەیە:
بەڵێن دەدەین ناوچەکە بکەین بە شوێنێک بەبێ جیاوازی ڕەگەز، باوەڕ، ڕەنگ و بنەچەی نەتەوەیی، تیایدا شکۆی هەموو کەسێک پارێزراو و ڕێزلێگیراو بێت و دەرفەتی یەکسانی بۆ بڕەخسێنرێت.
ئێمە بەدوای دیدگایەکی گشتگیردا دەگەڕێین بۆ هێنانەدی ئاشتی، ئارامی و خۆشگوزەرانیی هاوبەش لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە و چارەنووسی هاوبەش.
بەم ڕۆحیەتە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی دەکەین لە هێنانەدی ئاشتییەکی هەمیشەیی و بەرفراوان لە کەرتی غەززە و دروستکردنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و دۆستانە لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە.
بۆ کارکردن و پاراستنی ئەم میراتە، بەڵێن دەدەین هەموومان پێکەوە تێبکۆشین و بناغەیەک دابنێین ببێتە هۆی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نەوەکانی داهاتوو. خۆمان تەرخان دەکەین بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەک کە ئاشتی هەمیشەیی باڵی بەسەردا بکێشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





