
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر جەختی لەوەکردەوە: خواستی ئێمە ئەوەیە پارتی ئەمجارە ژمارەی دەنگەکانی بگاتە یەک ملیۆن دەنگ و هەر هێزی یەکەم دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، 14-10-2025، لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسرور بارزانی، پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە ئەندامان و کادیرانی پارتی کرد کاربکەن بۆ سەرخستی لیستی پارتی و هەندانی هاووڵاتییان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 275 پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەولێرییەكان لە قۆناغی زۆر سەختدا پشتیوانی پارتی بوون جێگەی سوپاسن، خەڵك و دەنگدەرانی پارتی سەلماندیان كە پارتی پێشڕەوە و كۆڵنادات، جەختیشی كردەوە كە دەبێت خەڵك بە گڕوتینەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشدار بن گوتیشی، دەبێت بەڵێنمان بۆ خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دووپات بكەینەوە، پارتی ئەو حیزبەیە كە گەورەترین شۆڕشی لە كوردستان هەڵگیرساند، خواستی ئێمە ئەوەیە ئەمجارە پارتی یەك ملیۆن دەنگ بهێنێت.
جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند، سەرۆك بارزانی فێری كردووین كە پارتی ئامرازە و كوردستان ئامانجی هەموومانە، ئەندام و كادیرانی پارتی جێگەی سەربەرزین و پارتی لە هەر شوێنێك بێت ئاوەدانی لەوێیە.
نێچیرڤان بارزانی لەمیانەی گوتارەكەیدا كە بۆ ئەندام و كادیرانی پارتی لە هەولێر پێشكەشی كرد گوتی: خەمخۆری گەورەی شاری هەولێر پارتییە، دەبێت شانازیی بە ئەو ئاوەدانییە بكەین كە لە هەولێر هەیە، بەردەوامی و گەورەیی پارتی بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، سوپاسی هەولێر و شار و شارۆچکەکانی دەورووبەری دەکەم، هاوكات سوپاسی مووچەخۆرانی کوردستان دەکەم بۆ خۆڕاگرییان.
گوتیشی: خەڵکی کوردستان سەلماندوویانە پارتی پێشڕەوە و بە پێشڕەویش دەمێنێتەوە، ئەم هەڵبژاردنە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگ و چارەنوسسازە، ئەو کێشانەی ئەمڕۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا هەن، هۆکارەکەی جێبەجێنەکردنی دەستوورە،بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و بەدەستهێنانی مافەکان دەبێت بەهێزەوە لە بەغدا بین، پارتی لە بەغدا بەهێز بێت كوردستان بەهێزە، لەپێناو کوردستانێکی بەهێز دەبێت پارتی بەهێزەوە بنێرین بۆ پەرلەمانی عێراق، پارتی لە كوێ بێت ئاوەدانی لەوێیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






