ئەو بەندکراوە فەڵەستینیەی بە "کەوچک" هەوڵی هەڵاتنیدا ئازادکرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 تشرینی یەکەم

مەحمود عارزە دوای ئازادکردنی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای 34 ساڵ زیندانیکردن و جارێک لێدانی تونێل بە بەکارهێنانی کەوچکی نانخواردن، مەحمود عارزە یەکێک لە سەرکردە ناسراوەکانی حەماس ئازادکرا و لە یەکەم ژەمی نان خواردنیدا دەڵێت، ماوەیەکی زۆربوو بەکارهێنانی کەوچکم لێ قەدەغەکرابوو و ئەوە دوای ماوەیەکی درێژ، یەکەمجارە کەوچک دەبینم.
ببینە و ببیستە: دوای ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل، مەحمود عارزە یەکێک لە سزادراوە فەڵەستینییەکان بوو کە سەرەڕای ئەوەی بە زیندانی هەتاهەتایی حکومدرابوو، بەڵام ئازادکرا، دوای ئازادبوونیشی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کاتی نانخواردندا بڵاوبووەتەوە و دەڵێت، دوای ماوەیەکی زۆر ئەوە یەکەمجارە کەوچک دەبینم، ئەوەش مانای وایە چوار ساڵ بووە مەحمود عارزە بۆ نانخواردن کەوچکی پێنەدراوە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری ئەو قسەیەی عارزە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەیلولی ساڵی 2021 هاوڕێ لەگەڵ پێنج زیندانیکراوی دیکەیدا بە بەکارهێنانی کەوچکی نانخواردن، لەناو زیندانی جەبلوعی ئیسرائیلدا تونێلێکیان لێدا و هەڵاتن، ئەوەش لە ئاستی جیهاندا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و وەک فەرماندەی "هەڵاتنە گەورەکە" ناوی برا، بەڵام زۆری نەبرد و دوای ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی ئیسرائیل، دوای چەند ڕۆژێک دەستگیرکرانەوە.
باکگراوند: مەحمود عارزە ساڵی 1975 لە شاری جینینی کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین لەدایکبووە، کاتێک تەمەنی 14 ساڵان بوو بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئیسرائیل دەستگیرکراوە و دوای سێ ساڵ ئازادکراوە، دواتر چووەتەناو بەرەی مقاوەمەی فەڵەستینی و ساڵی 1996 دەستگیرکراوەتەوە و دادگای ئیسرائیل بە زیندانی هەتاهەتایی سزای بەسەردا سەپاند، ناوبراو یەكێک بووە لە سەرکردە زیندانیکراوە هەرە دیارەکانی حەماس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






