دیمەنی جەماوەری پارتی لە نەینەوا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا بەشداری هەڵبژاردن دەکات و لە ڕێگەی 61 کاندیدەوە هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پارێزگاکە دەدات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 275 بەشداری لەو هەڵبژاردنە دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای نەینەوا، بە ئاڤای گوت: لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا دەنگەکانی پارتی لە نەینەوا زیادی کرد، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش کار لەسەر ئەوە دەکەین دەنگەکانمان و کورسیەکانمان لەم پارێزگایە زیاتر بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین کاندیدی لە پارێزگای نەینەوا داناوە کە ژمارەیان 63 کاندیدە، لە رێگەیانەوە هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاکە و زۆرترین ژمارەی کورسی دەدات.
زانیاریی زیاتر: پارێزگای نەینەوا 34 کورسی بۆ دیاریکراوە، 31 کورسی گشتی، یەک کورسی کۆتای ئێزدی، یەک کورسی کۆتای شەبەک و یەک کورسی کۆتای کریستیان. دوو ملیۆن و 102 هەزار و 429 کەس مافی دەنگدانی هەیە.
باکگراوند: لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق کە لە مانگی 10ـی ساڵی 2021 بەڕێوەچوو، پارتی لەسەر ئاستی هەشت بازنەی هەڵبژاردن لە نەینەوا توانی 158 هەزار و 627 دەنگ بەدەستبهێنێت و نۆ کورسی بەدەست هێنا، بەڵام لەم هەڵبژاردنە هەموو پارێزگای نەینەوا یەک بازنەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






