نزیکەی نۆ هەزار پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە
- کوردستان
- 15 تشرینی یەکەم

دیمەنی مەشق و ڕاهێنانی پێسمەرگەی هێزەکانی یەکەی هەشتا. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی بەدامەرزاوەییکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و یەکخستنەوەیان، پلەی نزیکەی نۆ هەزار پێشمەرگە بەرز کرایەوە.
بۆچی گرنگە: پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە یەکێکە لە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستن و بەدامەزراوەییکردنی سەربازییانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دوای دەرچوونی بڕیارەکەش جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە 15-10-2025، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە خشتەی مانگی نۆی 2025، پلەی هەشت هەزار و 721 پێشمەرگە و پلەداری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزکرایەوە.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، پلە بەرزکردنەوەکان بە دوو لیست کراوە، لە لیستی یەکەم چوار هەزار و 270 پێشمەرگە و پلەدار ناویان هاتووە، هەروەها لە لیستی دووەم چوار هەزار و 451 پێشمەرگە و پلەدار ناویان لە لیستەکەدایە.
لێدوانی فەرمی: لیوا عوسمان ڕیشە، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند، ساڵانە دووجار لیستی پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و پلەدارەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە. دەشڵیت هەموو ئەو کەسانەی کە بەپێی پلەی سەربازی و بڕوانامەکانیان مافیان هەیە، پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە پەیامێکدا وتی، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، لە پێشینەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازیی دەبێت.
داواش دەکات، لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، دەبێت پێشمەرگە وەک هەمیشە لەئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوام بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە تاوەکو پلەی جێگری ئەفسەر، ڕاستەوخۆ بە فەرمانی وەزیر ئەنجام دەدرێت، بەڵام پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە وەزارەتی پێشمەرگەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسومی بۆ دەربکات، دواتر بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ڕەوانە دەکرێتەوە و دەچێتە باری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






