
دیمەنی وەرگرتنەوەی تەرمی یەکێک لە بارمتەکانی ئیسرائیل. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئیسرائیل لەبارەی حەماسەوە ئاگاداری بە واشنتن داوە کە بزووتنەوەی حەماس وەک پێویست هەوڵی دۆزینەوە و ڕادەستکردنەوەی تەرمەکان نادات.
چی ڕوودەدات: وەک بەشی یەکەمی قۆناغی ئاگربەستی غەززە گەڕاندنەوەی بارمتەکان ئاڵؤگۆڕکردنیان یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی ئاگربەستی غەززە، بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئیسرائیل دەبێت لە بەرامبەر هەر تەرمێکی بارمتەکان، تەرمی 15 فەڵەستینی ڕادەست بکاتەوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 تەرمی بارمتەی دیکە ماوە کە چاوەڕوان دەکرێت ئیسرائیل وەریان بگرێتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ماڵپەڕی "ئاکسیۆسـی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئیسرائیلی و بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشكرای دەکات،'' ئیسرائیل لە بزووتنەوەی حەماس نیگەرانە دەڵێت، وەک پێویست هەوڵ نادات بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو بارمتانەی کە هێشتا لە کەرتی غەززە ماونەتەوە و ئەمریکای لەو نیگەرانیەی خۆی ئاگادار کردووەتەوە''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ''دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل ئەوەی بۆ ئەمریکا خستووەتەڕوو کە ئەگەر حەماس هەنگاوی کرداری و جددی نەنێت بۆ دۆزینەوە و ڕادەستکردنەوەی تەرمی هەموو ئەو بارمتانەی کە ماونەتەوە، ئەوا ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ناتوانێت پێ بنێتە قۆناغی داهاتوو''.
لەلایەکی دیکەوە: بزووتنەوەی حەماس پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو کە سەختی و ئاڵنگاریی زۆر هەیە بۆ دۆزینەوەی تەرمی بارمتەکانی دیکە، هەر پەیوەست بەم پرسە دوێنی چوارشەممە حەماس تەرمی چوار بارمتەی بۆ ئیسرائیل گەڕاندەوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






