
مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر، لە چوارچێوەی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ کادیران و چین و توێژەکان کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: کەمتر لە مانگێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ماوە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە گڕ و تینەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات، بەو ئامانجەی زۆرترین کورسی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەدەستبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی 16ـی پارتی بە ئاڤای گوت، "لەچوارچێوەی بانگەشەی سەرخستنی لیستی 275ـی لە هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کاندیدانی بازنەی هەولێر، لەگەڵ جەماوەر و چین و توێژەکان و کادیر و لایەنگرانی پارتی کۆدەبێتەوە."
ئەمەش بزانە: پارتی لە هەشت پارێزگای عێراق بەشداری دەکات، 176 کاندیدی هەیە و لەو ژمارەیە 30 کاندید لە سنووری پارێزگای هەولێرن، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 15 کورسی پارێزگاکە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






