
وێنەی ژنە عومرەکارەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ژنە عومرەکارێکی کورد لەکاتی گەڕانەوە لە گەشتی عومرە لە سنووری عەرعەری سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتی گەڕانەوەی کاروانێکی عومرەکارانی سنووری گەرمیان بۆ هەرێمی کوردستان، ژنە عومرەکارێکی کورد بەناوی بەناوی مەلیحە ئەحمەد عەلی خان، لە سنووری عەرعەری سعوودیە کۆچی دوایی کرد، دوای تەواوکردنی مامەڵەکان بڕیارە هەر ئەمرۆ تەرمەکەی لە شاری کەلار بەخاک بسپێردرێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم عومرەکارە خەڵکی کەلارە و تەمەنی 88 ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و ئافرەتێکی دیندار و قسەخۆش بووە، ئەمرۆ لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە سنووری سعوودیە لە مەرزی عەرعەر کۆچی دوایی کردووە، دوای تەواوکردنی مامەڵەکان هەر ئەمرۆ بڕیارە تەرمەکەی لە شاری کەلار بەخاک بسپێردرێت.
زانیاریی زیاتر: کاروان ستوونی دەڵێت، پەیوەندییمان کردووە بە حاجی عەلی خاوەن کۆمپانیای حەج و عومرە کە ئەو عومرەکارەی لەگەڵدا بووە، ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەو عومرەکارە.
بە بەردەوامی دوو فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری عەرعەر دەوام دەکەن تاوەکو کارئاسانی بۆ عومرەکارانی کوردستان بکەن، تا بەرەبەیانی ئەمرۆ فەرمانبەرانمان لە عەرعەر هاوکاربوونە تاوەکو تەرمی ئەو عومرەکارە بەڕێ کراوە بۆ ڕومادی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە دەیەمین عومرەکاری کوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیەوە کۆچی دوایی بکات، یەکەم عومرەکاری کوردە کە تەرمەکەی لە شارەکەی خۆیدا بەخاک بسپێردرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






