چەند كەسێك هەڵدەكوتنە سەر نووسینگەی كاندیدێكی پارتی لە شنگال و پۆستەرەكانی دەسووتێنن
- هەواڵ
- 16 تشرینی یەکەم

دیمەنی سووتانی پۆستەرەکانی مەحما خەلیل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە شنگال چەند كەسێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر نووسینگەی كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر پۆستەری بانگەشەی دەسووتێنن.
چیرۆکی سەرەکی: کاندیدانی پارتی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی دەنگی هاووڵاتیان، خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردنن، لە شنگال چەند کەسێکی نەناسراو هەڵدەکوتنە سەر نووسینگەی کاندیدێکی ئەو حیزبە و پۆستەرەکانی دەسووتێنن.
لێدوانی فەرمی: مەحما خەلیل، كاندیدی ژمارە 5ـی پارتی لە بازنەی نەینەوا بە ئاڤای ڕاگەیاند: چەند كەسێك كە هەڵگری بیر و ڕەوشتی ڕێكخراوی داعشن لە كاتژمێر 12ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانكوتاوەتە سەر نووسینگەكەم لە قەزای شنگال و پۆستەر و تابلۆكانی بانگەشەی هەڵبژاردنیان سووتاندووم.
زانیاریی زیاتر: ئەو كاندیدەی پارتی ئەو كردارە بە "ترسنۆكانە" وەسف دەكات و دەڵێ بە تووندی ئیدانەی دەكەین، ڕاشیگەیاند: ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەو گرووپە تیرۆریستییانە کە حەزیان بە خزمەت و میهرەبانی نییە.
باكگراوند: ڕۆژی نۆی ئۆکتۆبەری 2020، ڕێككەوتنی شنگال لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراقی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات و هەنگاوی جددی و ئامادەکاری پێویستی نەکردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە، کە ئامانج لێی ئاسایی کردنەوەی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی سنوورەکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






