جووتیارێکی هەورامان داهێنانێکی جیاواز دەکات بۆ گواستنەوەی بەرهەمی باخەکەی
- فیچەر
- 16 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە گوندی زەڵم لە هەورامان، هەمزە عەفار، جووتیارێکی ماندوونەناس، ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی باخەکەی دەبێتەوە؛ کە گواستنەوەی بەرهەمی باخەکەیەتی، کە دەکەوێتە شوێنێکی بەرز و سەخت، بۆ سەر شەقامی گشتی. ئەمەش وایکردبوو کە ساڵانە ماندووبوون و ڕەنجی ئەم جووتیارە بەفیڕۆ بڕوات.
چیرۆکی سەرەکی؛ وەک خۆی باسی دەکات، پێشتر بە کۆڵ و پشتی خۆی بەرهەمەکانی دەگواستەوە، ئەمەش هەم کاتێکی زۆری دەویست و هەم وزەیەکی زۆر. بەڵام لە ساڵی 2011دا، هەمزە بە بەکارهێنانی ماتۆڕەکەی و چەند کەرەستەیەکی سادە، تەلەفریکێکی بچووکی دروستکرد. ئەم داهێنانە سادەیە، بەڵام کارامەیە، یارمەتی زۆری ئەو جووتیارەی دا بتوانێت بەرهەمەکانی بە ئاسانی بگوازێتەوە بازاڕەکان. تەلەفریکەکە بەرهەمەکانی، بەتایبەت هەنجیری بەناوبانگی باخەکەی، لەمبەر چەمی زەڵمەوە بۆ ئەوبەری دەگوازێتەوە و بە ئاسانی دەیگەیەنێتە سەر شەقامی سەرەکی تاوەکو بتوانێت بیبات و لە بازاڕەکان ساغی بکاتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- فۆتۆستۆری
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر چەند دیدارێکی تایبەتی ئەنجامدا





