چەند پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە: لە کوردستان پارتی هیچ ڕکابەرێکی نەماوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی
ئاڤا نیوز
لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری گەورە لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، پارتی دیموکراتی کوردستان ئاهەنگی ناساندنی کاندیدەکانی سنووری هەولێری حیزبەکەی سازکرد، لە وتارێکدا مەسرور بارزانی وتی، پارتی لە کوردستان هیچ ڕکابەرێکی نەماوە، ئەوەی هەیە لە بەغدا ڕکابەری پارتی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-10-2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، لە شاری هەولێر ئاهەنگی ناساندنی کاندیدانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ساز کرا.
پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق 176 کاندیدی هەیە و لەو ژمارەیە 30 کاندیدیان لە پارێزگای هەولێرن کە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 15 کورسی پارێزگاکە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند: ئێمە خزمەتی کاندیدەکانمان دەکەین، بۆ ئەوەی ئەوان بۆ ماوەی چوار ساڵ لە بەغدا خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەن.
زانیاریی زیاتر: مەسرور بارزانی وتیشی، "پارتی لە کوردستان هیچ ڕکابەرێکی نەماوە، ئەوەی هەیە لە بەغدا ڕکابەری پارتی دەکرێت."
لە وتارەکەیدا، مەسرور بارزانی ئەمانەشی وت:
٠ دەبێت هەوڵێکی جددی بدەین، بۆ ئەوەی پارتی وەک هەمیشە سەرکەوتوو بێت و خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات.
٠ دەبێت نوێنەرانی پارتی لە بەغدا بەرگری لە هەموو پێکهاتە و ئایینەکان بکەن.
٠ کاندیدان و ئەندامانی پارتی پەروەردەی ڕێبازی بارزانین، دەبێت بە شێوەیەکی شارستانی بانگەشە بکەن و خۆیان نەهێننە ڕیزی لایەنەکانی دیکە.
٠ ئەو خزمەتگوزارییانەی کە هەن، بەڵێن نەبوون، بەڵکو هەموو دەسکەوتی پارتین بۆ خەڵکی کوردستان کردوونی.
٠ پێشتر پێیان وتین دەتانڕوخێنین، دەتانوەستێنین، بەڵام ئێمە وتمان ناتوانن، وە نەیانتوانی.
٠ ئێمە دەتوانین زیاتر سەرکەوتن بەدەستبهێنین، دەتوانین پارتی بکەینە گەورەترین هێز و لیست لەم هەڵبژاردنە.
٠ ئەوەی کراوە بە دەستی بازووی خۆمان بەدەستمانهێناوە، هێزووی بازووی ئێوەی ئەندامانی پارتی نەبووایە، نەماندەتوانی ئەو هەموو سەرکەوتنە بەدەستبهێنین.
٠ ئەم هەڵبژاردنەش چاوەڕێی دەنگی ئێوەین و هەموو بڕۆن بۆ دەنگدان، سەرکەوتنێکی گەورەتر بۆ پارتی تۆمار بکەن.
٠ خەڵکی دیکە هەوڵیان داوە خۆیان بکەنە نوێنەری خەڵکی کوردستان، بەڵام نەیانتوانیوە پارێزگاری لە کوردستان بکەن.
٠ هەگبەی پارتی پڕە لە دەستکەوت بۆ خەڵکی کوردستان، پرسیار لەلایەنەکانی دیکە بکەن چ دەستکەوتێکیان هەیە، بێ پارتی چ دەستکەوتێکیان بۆ کوردستان هەبووە.
٠ جگە لە پارتی هیچ هێزێکی دیکە ناتوانێ ئەو دەستکەوتانەی کە پارتی بەدەستی هێناون، بە دەستی بهێنن.
٠ هەندێک لایەن دەستیان لەگەڵ ناحەزانی کوردستان تێکەڵ کرد بۆ ئەوەی بەرامبەر پارتی بوەستن، بەڵام نەیانتوانی پارتی بشکێنن.
٠ ئێمە تەنیا باسی ڕابردوو ناکەین، خەونی گەورەمان هەیە بۆ ئایندە، تێگەیشتنێکی ڕوونمان هەیە بۆ بەختەوەری لە داهاتوو.
٠ ئێمە خەڵکێک دەنێرینە بەغدا کە خەریکی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی نەبێت و ڕاستگۆ بێت لەگەڵ خودای خۆیی و لەگەڵ خەڵکی کوردستان.
٠ پارتی دەچێتە بەغدا بۆ داکۆکی لە هەموو نەتەوە و پێکهاتە و ئایین و ئایینزایەک بێ جیاوازی، پارتی خزمەتکردن بە ئەرک دەزانێت.
٠ پارتی دەچێتە بەغدا بۆ گەڕانەوەی خاکە داگیرکراوەکانی کوردستان.
٠ ئێمە قبووڵمان کردووە لەگەڵ عێراقێکی فیدراڵ بژین، ناکرێت بە شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ دەستوور بکرێت کە لە بەرژەوەندی لایەنێک بێت و دژی هەرێمی کوردستان بێت.
٠ پارتی هیج کاتێک خۆی بە کەم نازانێت، پارتی لە ئاستی هەموو لایەنەکانە و ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگەکان دەبێتەوە.
٠ ئەوەی کردوومانە پێشکەشی ئێوە بێت، ئەوەی ماوە بیکەین زۆر گەورەترن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
زانکۆلاین بۆ بەشێک لە قوتابییان کارا دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی: تاکە زمان کە پووتین تێیبگات 'زمانی گوشارە'
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنێکی کورد لە بەدلیس ساڵانە چوار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە ئەرزەڕۆم هەر 45 ڕۆژ جارێک 75 تۆن قارچک بەرهەم دەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
زانکۆلاین بۆ بەشێک لە قوتابییان کارا دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی: تاکە زمان کە پووتین تێیبگات 'زمانی گوشارە'
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هەگبەی پارتی پڕە لە دەستکەوت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: پلان بۆ پێکهێنانی هێزێکی نێودەوڵەتی لە غەززە هەیە