عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی بۆ خێراکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان واژۆ دەکات
- هەواڵ
- 16 تشرینی یەکەم

دیمەنی کەمپێکی ئاوەرەکان لە هەرێمی کوردستان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) واژۆ کرد، بە ئامانجی خێراکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و دڵنیابوون لە تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە.
وێنە گەورەکە: سەدان خێزانی عێراقی هێشتا بەهۆی خراپیی بارودۆخی ناوچە ڕەسەنەکانیان، ناسەقامگیری و لەدەستدانی سەرچاوەکانی بژێوی و زۆرێک لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، لە کەمپەکانی ئاوارەیدا دەژین و ئامادە نین بگەڕێنەوە، ئەمەش دوای کۆنترۆڵکردنی مووسڵ و ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵات لەلایەن داعش لە ساڵی 2014 و تەنانەت دوای شکستپێهێنانی ڕێکخراوەکەش لە ساڵی 2017.
لێدوانی فەرمی: حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ڕۆژنامەی "سەباح"ـی ڕایگەیاند "یاداشتەکە بۆ بەهێزکردنی هاریکارییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئاوارەبوون، کە ڕووبەڕووی ئاستەنگە ئەمنی و کۆمەڵایەتی و هونەرییەکان دەبێتەوە، جگە لە کەمیی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە ناوچە ئازادکراوەکاندا".
زانیاریی زیاتر: بە وتەی خەوام، ئەوانەی دەگەڕێنەوە، لە چەندین ڕووەوە هاوکاری دەکرێن، وەک: هاوکاریی کۆمەڵایەتی، قەرزی ئاسان، پڕۆگرامی ڕاهێنانی پیشەیی و دەستبەرکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی، "بەمەش دڵنیایی دەدرێت لە تێکەڵکردنەوەی تەواوی ئاوارەکان لە کۆمەڵگەدا و بەهێزکردنی سەقامگیریی کۆمەڵگە خۆجێییەکان".
لەهەمان کاتدا: خەوام دووپاتی کردەوە کە "یاداشتە نوێیەکە یارمەتیدەر دەبێت لە فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و خێراکردنی کۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەبوون بە باشترین شێوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیری و گەشەپێدانی خۆجێیی بکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






