ڕۆیتەرز: پلان بۆ پێکهێنانی هێزێکی نێودەوڵەتی لە غەززە هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 تشرینی یەکەم

دیمەنی غەززە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوو ڕاوێژکاری باڵای ئەمریکا لەبارەی غەززە و هەنگاوەکانی داهاتووی ئەمریکا لە ناوچەکە بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرای دەکەن، ''پلاندانان بۆ ناردنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ غەززە بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە دەستیپێکردووە''
بۆچی گرنگە: یەکێک لە گرنگترین مەرجەکانی پلانی 20 خاڵیی ترەمپ بۆ ئاشتی لە غەززە پێکهێنانی هێزێکی سەقامگیرییە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، واشنتن ڕەزامەندی دەربڕیوە تا 200 سەرباز بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو هێزە ڕەوانە بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو ڕاوێژکاری باڵای ئەمریکا بەبێ ئاشكراکردنی ناوەکانیان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا گرژی و ئاڵۆزیی لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززەدا هەیە، پلاندانان بۆ ناردنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ غەززە بۆ سەقامگیرکردنی کەرتەکە دەستیپێکردووە".
زانیاریی زیاتر: هەمان سەرچاوە دەشڵێت، "ئەوەی ئێستا گرنگە سەقامگیریی بۆناوچەکە بەدەستبهێندرێت، لەنێو ئەو وڵاتانەی ئەمریکا دانوستانیان لەگەڵدا دەکات بۆ بەشداریکردن لەو هێزەدا، ئەندەنوسیا، ئیمارات، میسر، قەتەر و ئازەربایجان هەن، هاوکات وتیشی هیچ کەسێک غەززەییەکان ناچار ناکات خاکی خۆیان بەجێبهێڵن. بەرپرسان بەدواداچوون بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە دەکەن کە لە حەماس خاڵی بوون."
ئەمەش بزانە: ترەمپ ئەو ئارەزووەی خستووەتەڕوو کە کەرتی غەززە ئاوەدان بکرێتەوە بەگووتەی هەردوو ڕاوێژکاران ئەم پرسە هەوڵ و کاتی دەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






