لە دێرەزوور کاروانێکی هێزەکانی سووریا بە ئامانج گیران؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 16 تشرینی یەکەم

دیمەنی دوای هێرشەکە. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لەسەر ڕێگەی دێرەزوور- مەیادین هێزێکی سەر بە حکومەتی سووریا بە ئامانج گیرا، لە ئەنجامیشدا سێ کەس کوژران و نۆی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەم ڕووداوەدا گومانەکان زیاتر بۆ ئەوە دەچن داعش بۆمبێکی چێنراوی دانابێت و بە ئۆتۆمبێلی هێزێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری سووریادا تەقیوەتەوە، لە ئەنجامیشدا سێ کەس کوژران و نۆی دیکەش برینداربوون، دۆخی بەشێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریش لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە، لەسەر ڕێگەی دێرەزوور- مەیادین، ژمارەیەک کارمەندی پاسەوانی سەر بە وەزارەتی وزەی وڵاتەکەیان لەلایەن لایەنێکی نەناسراوەوە بە ئامانج گیراون، لە ئەنجامیشدا چەند کەسێک کوژراو و برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 2ـی ئەم مانگەش لەسەر هەمان ڕێگا بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی سەر بە فیرقەی 86ـی وەزارەتی بەرگری سووریادا تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو سەرباز برینداربوون، لەم ڕووداوانەدا پەنجەی تۆمەت بۆ شانە نووستوەکانی داعش ڕادەکێشرێت و بە هەوڵدانی ڕێکخراوەکە بۆ دروستکردنی پشێووی ئەمنی لەقەڵەم دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






