لە سۆران هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی قەدەغەکراوی ئۆتۆمبێل دەستیپێکردووە
- کوردستان
- 16 تشرینی یەکەم

دانانی بازگەی کاتی هاتووچۆی سۆران
ئاڤا نیوز
پۆلیسی سۆران هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەلوپەلە ناپێویست و نایاساییانەی کە شۆفێران بەکاری دەهێنن وەکو لایتی پۆلیسی و فەرارە و پۆستەر و دروشم، هەر بۆیە ڕێکاریی یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە شۆفێران لەکاتی بانگەشی هەڵبژاردن کۆمەڵێک کەلوپەلی نایاسایی بەکاردەهێنن کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی خەڵکی، هەر بۆیە پۆلیسی سۆران لە ڕێگەی دانانی بازگەی کاتی و لەپێناو دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتییان ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەر ئەو شۆفێرانە دەگرێتە بەر.
لێدوانی فەرمی: عەقید شەماڵ دێواری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەڕێگای لیژنەیەكی هاوبەش بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆی سۆران و ئاسایشی سۆران بەمەبەستی دانانی بازگەی هاوبەش لەناو سۆران، بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو كەلوپەلانەی شوفێران بۆ ئۆتۆمبێلەکانی بەکاردەهێنن و دەبێتە هۆی بێزاری خەڵک بەپێی یاسا قەدەغەیە
زانیاریی زیاتر: پۆلیسی سۆران لەوبارەیەوە دەشڵێت: داواكارین لە شۆفێران هاوكار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش بەمەبەستی ئارامی زیاتر بۆ شارەكەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت و جاری یەکەم تەنها لێکردنەوەی کەلوپەلە زیادەکانە، لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی ڕێکاری تووند لەبەرامبەری دەگیرێتە بەر.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






