بە بڕیاری مەسرور بارزانی 20%ی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ پرۆژەکانی پشدەر خەرج دەکرێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی یەکەم

وێنەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاری قەڵادزێ
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی 20%ی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە وەستاوەکانی سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی چوارشەممە 15-10-2025 بە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان دەرچووە، ڕەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی بەشێکی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ پرۆژەکانی قەزای پشدەر.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی داوە بە تەرخانکردنی بڕی 20%ی داهاتی مەرزی کێلێ بە شێوەی نەختینەی مانگانە بۆ تەواوکردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
لێدوانی فەرمی: هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی لە مانگی چواری ئەمساڵەوە بە فەرمی داوامان کرد کە بەشێکی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی قەزای پشدەر بگەڕێندرێتەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی 20%ی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ پرۆژە وەستاوەکانی قەزای پشدەر".
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو پرۆژانەی کە بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە لە قەزای پشدەر وەستابوون، لەنێوان 30 تاوەکو 40 پرۆژە دەبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەرزی کێلێ، دەروازەیەکی سنوورییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەروازەیەکی ستراتیژیی گرنگی بازرگانی دادەنرێت، دەکەوێتە نێوان قەڵادزێ و سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






