لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- کوردستان
- 16 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
حکومەتی بەریتانیا گەنجێکی کورد بەناوی حەمە کەلاری، بەتۆمەتی بەقاچاغبردنی کۆچبەران و تاوانی کۆچی ڕێکخراو سزا درا.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجێکی کورد بەناوی محەممەد عەلی نەریمانە، تەمەنی 37 ساڵە کە لە لەندەن دەژی و بە حەمە کەلاری ناوسراوە، سزا دەدات، پێشتر لە ساڵی 2022 براوەتە بەردەم دادوەر بەڵام دادگا گوتوویەتی شایستەی دادگاییکردن نییە، بەهۆی ئەوەی تووشی نەخۆشی دەروونی و خەمۆکی بووە، بەڵام دواتر دەزگای تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا بەڵگەی زیاتری بۆ دادگا ناردوون، داگاش پەشیمان بۆتەوە و بڕیاری داوە دادگایی بکرێتەوە، لە دادگاش تاوانی قاچاخچێتی بە خەڵک و کۆچی نایاسایی بەسەردا ساغ بۆتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو گەنجە تەنها نەبووە و کەسێکی دیکەش هاوکاری کردووە بەناوی عەلی عومەر کەریم تەمەن 47 ساڵ، کە لە شاری پۆرتسمۆسی بەریتانیا دەژی، کە مانگی دووی ساڵی 2022 بەشدار بووە لە گواستنەوەی کۆچبەران بە یەخت لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا, ئینجا بەڵگەی ئەوەشی لەسەرە، سەرپەرشتی تۆڕێکی قاچاخچێتی بە خەڵک کردووە لە سەرانسەری باکووری ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمەش بزانە: شێوازی ئاشکرابوونی ئەو کەسە بەمشێوەیەیە؛- ساڵی 2022 چواردە کۆچبەر کە خەڵکی ئێران و عێراق و ئەلبانیا بوون و دوو منداڵیشیان لەگەڵ بوو، دەستگیرکراون، سەیری مۆبایلی کۆچبەرەکانیان کردووە، کۆچبەرەکان لەناو دەریا ڤیدیۆیان کردووە وەکو رێکلام بۆ قاچاغچییەکان، لە ڤیدیۆکانا دەڵێن: هەموومان سەرنشینی حەمە کەلارین، سوپاسی خوا دەکەین کە ئێستا بەرەو بەریتانیا دەرۆین، بەهۆی ئەمەوە ئەو دوو قاچاغچییە کوردە چەندین ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





