لە هەولێر لیستی ناوی فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی ڕزگاری بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر لیستی ئەو ناوانەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ لە پێدانی زەوی لە سنووری ناحیەی ڕزگاری سوودمەند بوون.
چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-10-2025، لە ڕێوڕەسمێکدا تیروپشک بۆ دابەشكردنی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری لە هەولێر بەڕێوەچوو كە زیاتر لە دوو هەزار فەرمانبەر و جووتیارانی قەرەبووكراوە بوونە خاوەنی زەوی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ تیروپشك بۆ دابەشكردنی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری دەكەین"، بەشێک لەو زەوییانە قەرەبووی ئەو جووتیارانەیە کە زەوییەكانیان كوژێندراونەتەوە. هەروەها لەم ژمارەیەدا زیاتر لە هەزار و 850 پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناحیەکەیە.
ئاماژە بەوەش دەکات، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەپێی پێویستی ئەو شوێنانەی كارەكانیان تەواو دەبێت تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی دەكرێت. دەشڵێت: ئامادەكارییەكان بۆ دابەشکردنی زەوی لە هەموو شوێنێک زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، كاركردنیش بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە، زەوییەكانیان وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 42 هەزار فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشین لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، تاوەکو ئێستا سەرووی 10 هەزار کەس تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ کراوە.
باکگراوند: ڕۆژی 27-03-2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خەڵک و فەرمانبەران دا، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران. بەو هۆیەوە لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا هەزاران پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕێگە بە تیمی تورکیا نادات بچێتە غەززە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی 240 دەفتەر دۆلاری یانەی نەورۆز دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایهک له دوو قوتابیی دهدات و پهروهرده ڕێكار دهگرێتهبهر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕێگە بە تیمی تورکیا نادات بچێتە غەززە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی 240 دەفتەر دۆلاری یانەی نەورۆز دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایهک له دوو قوتابیی دهدات و پهروهرده ڕێكار دهگرێتهبهر
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمهنی ئازاردانی سهگێک كاردانهوهى لێدهكهوێتهوه