
ناردنی هاوکاری لە تورکیاوە بۆ کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل بە پاساوی ڕادەستنەکردنەوەی تەرمی بارمتە ئیسرائیلییەکان لەلایەن حەماسەوە، ڕێگە بە تیمی تورکیا نادات بچێتە کەرتی غەززە.
لێدوانی فەرمی: میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە بە هۆی ڕادەستنەکردنەوەی تەرمی بارمتە ئیسرائیلییەکان ئەم بڕیارەیان داوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: میدیاکانی تورکیا ئەم پاساوە بەبێ واتا ناو دەبەن و باس لەوە دەکەن ئامانج لە ڕەوانەکردنی ئەم تیمە 81 کەسییەی تورکیا بە پێداویستییەکانیانەوە، گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی بارمتە ئیسرائیلییەکانە لەژێر داروپەردووی داڕووخاوی باڵەخانەکاندا.
پێویستە ئەمەش بزانیت: سەرچاوەیەکی دیکە لەمبارەیەوە دەڵێت: تەرمی ژمارەیەک بارمتە هەن حەماس دەتوانێت یەکسەر ڕادەستیان بکاتەوە. شوێنی ئەو تەرمانە دەزانرێت، بەڵام دەرهێنانەوەیان پێویستی بە تیمی پسپۆڕ و پێداویستیی گرنگە.
لە لایەکی دیکەوە: گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەدات وەک پابەندبوون بە ئاگربەستەکە حەماس دەتوانێت ژمارەیەکی زۆر لە بارمتەکان ئازاد بکات، بەڵام ئەوەی تاوەکوو ئێستا کردوویەتی، پێشێلکردنی ئاگربەستەکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





