ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بۆ هاووڵاتیان: مامەڵە بەکارتی دەنگدانەوە نەکەن
- هەواڵ
- 17 تشرینی یەکەم

نموونەی کارتی دەنگدانی. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، چەندین کەسیان بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدەران دەستگیرکردووە، هاوکات ئەو کەسانەشی كە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەنە ئامانج دەستگیر دەکات.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کۆکردنەوە یان هەر مامەڵەیەک بە کارتی دەنگدەرانەوە بە تاوانی هەڵبژاردن دادەنرێت و سزای تووندی بەدواوە دێت.
لێدوانی فەرمی: لیوا قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە چەند رۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ژمارەیەک لەو كەسانەیان دەستگيرکرد کە کرین و فڕۆشتنیان بەکارتی دەنگدەرانەوە کردووە.
زانیاریی زیاتر: محەممەداوی، ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، چەندین کەسیان بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر کەمپەین و بارەگاکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستگیرکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 11ـی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان ڕۆژانەش بنکەکانی تۆماری کارتی بایۆمەتری پێشوازی لە دەنگدەران دەکەن ، بەمەبەستی پێدانەوەی کارتی دەنگدەران بۆ ئەو هاووڵاتییانەی مافی دەنگدانیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





