
فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ھێڵی ئاسمانیی عێراق، خزمەتگوزاری دەرکردنی کارتی سەرکەوتنی فڕۆکە (Boarding Pass) و دیاریکردنی کورسی بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی فەرمی کۆمپانیا یان وێبسایتی حجزکردنی ئەلیکترۆنییەوە، ڕادەگەیێنێت.
بۆچی گرنگە: ئەم خزمەتگوزارییە پڕۆسەی گەشتکردن ئاسان دەکات و کات بۆ گەشتیاران دەگەڕێنێتەوە، ھاوکات ئاسوودەیی زیاتر بۆ گەشتیاران دابین دەکات و ئەزموونی گەشتکردن باشتر دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەناف عەبدولموعنیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ڕوونی کردەوە "ئەم خزمەتگوزارییە ڕێگە بە گەشتیار دەدات کورسییەکەی ھەڵبژێرێت و کارتی سەرکەوتنەکەی چەند ڕۆژێک پێش وادەی گەشتەکە بە خۆڕایی دەربکات، بەبێ ئەوەی پێویستی بە تێپەڕبوون بەسەر کاونتەری دەرکردنی بلیتی ھۆڵی فڕۆکەخانەدا ھەبێت. ھەروەھا گەشتیار دەتوانێت سوود لەم خزمەتگوزارییە وەربگرێت ئەگەر جانتای بچووکی (Hand Bag) لەگەڵدا بێت، یان دەتوانێت جانتا گەورەکانی بدات بە کاونتەری گەشتەکە و ڕاستەوخۆ بچێتە دەروازەی سەرکەوتن."
لەهەمان کاتدا: بەگوتەی عەبدولموعنیم، "ئەم ڕێکارە لە چوارچێوەی سادەکردنی ڕێوشوێنەکان، دابینکردنی کات و بەھێزکردنی ئاسوودەیی گەشتیارە لە ھەموو قۆناغەکانی گەشتەکەدا". ئاماژەی بەوەشدا "ئەم خزمەتگوزارییە یەکەمین کۆمەڵە خزمەتگوزاریی بازرگانی و ئەلیکترۆنیی نوێیە کە کۆمپانیاکە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکات، وەک بەشێک لە پلانێکی تۆکمە کە ئامانجی فراوانکردنی بنکەی خزمەتگوزارییە زیرەکەکان و باشترکردنی ئەزموونی گەشتکردنە لەگەڵ گواستنەوەی نیشتمانیدا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





