ئەنجامی ڕاپرسییەک: پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە دەبێتە حیزبی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق
- عێراق
- 18 تشرینی یەکەم

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ناوەندی "البیان" بۆ توێژینەوە و پلاندانان ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێی لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە نیازی بەشداریکردن و دەنگدانی ھاووڵاتیان دەکات، بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكەش پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە حیزبی یەكەم دەبێت لەسەر ئاستی عێراق.
وێنە گەورەکە: 11ـی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 275 بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکات و لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکەی ناوەندی "البیان" بۆ توێژینەوە و پلاندانان، "ئیئتیلافی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" کە لە حەوت لایەنی سیاسی و ژمارەیەك كەسایەتیی پێكهاتووە و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی دەکات وەک هاوپەیمانیێتی پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، بەدوایدا وەک حیزب، پارتی دیموکراتی کوردستان و پاشان پارتی تەقەدووم دێن.
شێوازی جێبەجێکردن: لە ڕاپرسییەکەدا بۆچوونی سێ هەزار کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراقی وەرگیراوە، لە ڕێگەی پرسیارنامەیەکی یازدە پرسیارییەوە. بەشداربووان بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی لەسەر بنەمای زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق (لەوانەش پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان) ھەڵبژێردرابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشداربووانی ڕاپرسییەكە لە سەرووی تەمەنی 18 ساڵییەوەن لە ڕەگەزی نێر و مێ، ماوەی یازدە ڕۆژی خایاندووە، لە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025 تا 11ـی تشرینی یەکەمی 2025.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە لە سەرانسەری عێراق ئەنجامەکان بەم شێوەیەن:
1. ئیئتیلافی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (سوودانی): پلەی یەکەم.
2. پارتی دیموکراتی کوردستان: پلەی دووەم.
3. پارتی تەقەدووم (محەممەد حەلبووسی): پلەی سێیەم.
4. ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا (نووری مالیکی): پلەی چوارەم.
5. بزووتنەوەی سادیقون (قەیس خەزعەلی): پلەی پێنجەم.
- یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پلەی 26 دێت.
بۆ زانیاری زیاتر، دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرە بکەن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






