
دیمەنی ژمارەیەک کۆچبەر لەنێو دەریا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی نێوان ماڵتا و ئیتاڵیا نقوم بوو، بە پێی زانیارییەکان 22 کەس خنکاون لەو ژمارەیە پێنج کەسیان کوردن.
وێنە گەورەکە: یەکێک لەو ڕێگا مەترسیدارانە کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاریدەهێنن، ڕێگای دەریایە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران بەهۆی نقومبوونی بەلەم و یەختەکان دەخنکێن، بەشێکیان بێسەروشوێن و تەنانەت تەرمەکانیشیان نادۆزرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سێ ڕۆژ لەمەوبەر 35 کۆچبەر لە ئاوەکانی لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون، دوێنێ هەینی ئەو کۆچبەرانە ڕێگەیان ونکردووە، لەگەڵ ئەوەی داوای بەهاناوەچوونیان لە هەردوو لایەنی پەیوەندیدار لە ماڵتا و ئیتاڵیا کردووە، بەڵام کەس بە هانایانەوە نەچووە، دوێنێ نیوەڕۆ یەختەکە تیکشکاوە و نقوم بووە، بەهۆیەوە 22 کۆچبەر خنکاون. جگەمە لەمە بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە ئیجە نقووم بووە و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکانی بڵاونەکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ئەو یەختەی لە لیبیاوە بەرەو ئیتالیا بەڕێکەوتووە، ڕەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە ئاڤای وت: تا ئێستا خنکانی 22 کەس پشتڕاستکراوەتەوە، پێنج کەسیان خەڵکی دەڤەری حاجیاوا و ڕانیەن لە سنووری سلێمانی، چارەنووسی بەشێکی دیکەی کۆچبەرەکانیش نادیارە، کۆچبەرەکانی دیکەش خەڵکی وڵاتەکانی سوودان، ئەفغانستان، میسر و وڵاتە عەرەبییەکانی دیکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لیبیاوە بە ئاڤای گوت: ئەو یەختەی وەرگەڕاوە هیچ کوردێکی تێدا نەبووە، بەڵکو سەرجەم سەرنشینەکانی هاووڵاتیانی پاکستانی، بەنگلادیشی و میسری بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




