کۆمیسیۆن ئاماری کاندیدانی دوورخراوە بڵاو دەکاتەوە؛ 800 کاندیدی تێپەڕاندووە
- هەواڵ
- 18 تشرینی یەکەم

لۆگۆی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی کاندیدانی دوورخراوەی بڵاوکردووەتەوە کە گەیشتووەتە 837 کەس، هاوکات هۆکارەکانی خستووەتەڕوو. کە 11 کاندیدیان بەهۆی ساختەکاری لە بڕوانامەی خوێندن دوورخراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: ئەو کاندیدانەی بەهۆکاری جیاجیا دوورخراونەتەوە گەیشتووە 837 کەس.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی کۆمیسیۆن هۆکاری دوورخستنەوەی کاندیدەکان بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێنەوە:
٠ 183کاندید لەلایەن حیزب و هاوپەیمانیەتییەکان دوورخراونەتەوە
٠ 130 کاندید هۆکاری دیکە دوورخراونەتەوە
٠ 293 کاندید لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری دوورخراونەتەوە
٠ 90 کاندید بەهۆی کۆتوبەند یان حکومی تاوانکاری دوورخراونەتەوە
٠ 96 کاندید بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی پێویست دوورخراونەتەوە
٠ 20 کاندید لەلایەن دەستەی دەستپاکیی دوورخراونەتەوە
٠ 11 کاندید بەهۆی ساختەکاریی لە بەڵگەنامەی خوێندن دوورخراونەتەوە
٠ سێ کاندید خۆیان کشاونەتەوە
٠ پێنج کاندید بەهۆی حاڵەتی گیانلەدەستدان
٠ شەش کاندید بەهۆی ئەوەی کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بوون
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە






