
دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمی ڕوانگەی پەرلەمانی عێراق، خولی پێنجەمی پەرلەمان کە ساڵانی نێوان (2025-2021) دەگرێتەوە خراپترین ئەدای یاسادانانی هەبووە. لە ساڵی 2023ـەوە پەرلەمانی عێراق لەڕووی ژمارەی دانیشتن، دەکردنی یاسا، کاتی دەوام و ئامادەبوونی پەرلەمانتاران لاوازترین بووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەوگوێرەی ڕاپۆرتی دامەزراوەکە، پەرلەمانی عێراق لەم خولەدا تەنیا 148 دانیشتنی ئەنجامداوە، کە کەمترین ژمارەیە بەراورد بە سێ خولی پێشوو. بیست دانیشتن دواخراوە، و 116 دانیشتن پێویست بوو بکرێن، بەڵام نەکراون، هاوکات بە تێکڕا 156 ئەندام لە هەر دانیشتنێکدا ئامادەنەبوون، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو دانیشتنەکانی یاسادانان و چاودێریکردنی پەکخستووە.
زانیاریی زیاتر: لە بەرەی یاسادانان، پەرلەمان تەنیا 69 یاسای دەرکردووە، کە کەمترین ژمارەیە لە هەر خولێکی پێشوودا تۆمارکرابێت. زۆربەی یاساکان ڕاستەوخۆ پەیوەست نەبوون بە ژیانی و گوزەرانی هاووڵاتییان، دیارترین ئەو یاسایانەی پەسەندکراون لەم خولەی پەرلەماندا، ئەمانەن:
- یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە
- یاسای بودجەی گشتیی (سێ ساڵە)
- یاسای باری کەسی
- یاسای لێبوردنی گشتی
- یاسای دژە لەشفرۆشی
- یاسای قەرەبووکردنەوەی نەخۆشانی ئایدز
- یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران
- یاسای تاوانبارکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل
لە ڕاپۆرتەکە ئەمانەش هاتووەن:
- 175 یاسا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراوە و 116 یاساش خوێندنی دووەمیان بۆ کراوە.
- نۆ لیژنەی پەرلەمان بە درێژایی چوار ساڵ نەیانتوانیوە هیچ یاسایەک دەربکەن کە بریتین لە لیژنەکانی، خزمەتگوزاری، کارەبا، پەروەردە، گواستنەوە، وەبەرهێنان، دەستپاکی، کۆچبەران، ئابووری و لاوان. هاوکات 76 ئەندامی پەرلەمان هیچ چالاکییەکی یاسادانان یان چاودێرییان تۆمار نەکردووە.
- سەبارەت بە ڕۆڵی چاودێریکردن، تەنیا 10 جار میونداریی بەرپرسانی کردووە، چوار جاریش پرسیاری زارەکی و دوو لێپرسینەوە کراون، ئەمەش لە هەموو خولەکانی پێشووتر کەمترن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوار ساڵدا پەرلەمان 294 کاتژمێر کاری کردووە، واتە؛ بە تێکڕا شەش کاتژمێر لە مانگێکدا. لە کاتێکدا کاتەکانی کارکردن لە خولی دووەمدا نزیکەی 993 کاتژمێر بووە، خولی سێیەمیش 819 کاتژمێری تۆمارکردووە. ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەدای ئێستا تەنیا نزیکەی 30%ی چالاکییەکانی پەرلەمان لە خولەکانی پێشوویدا پێکدەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






