لە عێراق زیاتر لە 70 دەرمان بۆ چارەسەری شەکرە و پەستانی خوێن بەرهەمدەهێنرێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کارکردن لە کارگەی دەرمانی سامەڕا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی، پەرەپێدان و کەرتی تایبەت، ڕایدەگەیێنێت، زیاتر لە 70 دەرمانی نوێی ناوخۆیی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شەکرە و پەستانی خوێن بەرهەمهێنراون، کە کۆی ژمارەی دەرمانە تۆمارکراوەکانی لە عێراقدا گەیاندووەتە دوو هەزار و 78 جۆر.
بۆچی گرنگە: بەرهەمهێنانی زیاتر لە 70 جۆر دەرمان لەناوخۆ بۆ شەکرە و پەستانی خوێن، وادەکات پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕ بکاتەوە و بڕی کەمتری ئەو چارەسەرانە لە دەرەوە هاوردە بکرێن.
لێدوانی فەرمی: حەمودی لامی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری پیشەسازی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، ژمارەی دەرمانە تۆمارکراوەکان لە عێراق گەیشتووەتە دوو هەزار و 78 جۆر، ئەمەش دوای زیادبوونی کارگەکانی بەرهەمهێنان. ئاماژەی بەوەدا پێشتر ژمارەی دەرمانە تۆمارکراوەکان هەزار و 337 جۆر بوون. لەم ژمارە نوێیەدا، 33 دەرمانی نوێ بۆ چارەسەری شەکرە و 40 دەرمانی نوێش بۆ پەستانی خوێن زیاد کراون، کە پێشتر ژمارەیان زۆر کەمتر بووە.
لە هەمان کاتدا: ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری پیشەسازی دووپاتیکردەوە، حکومەت پشتگیری کەرتی تایبەت دەکات لە بواری پیشەسازی دەرمان، ئەو باسی لەوەش کرد کە دەرمانە بەرهەمهێنراوەکانی ناوخۆیی هەموو پێداویستییەکانی نەخۆشەکان دابین دەکەن و لە ژێر چاودێری و کوالێتیی دەوڵەتدان، داوای لە هاووڵاتیان کرد متمانە بە دەرمانی عێراقی بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: لامی ئاشکراشی کرد بەردی بناغە بۆ کارگەی نوێی دەرمان دانراوە، کە بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانی دروست دەکرێن و بەرهەمی کوالێتی بەرز و توانای بەرهەمهێنانی گەورەیان دەبێت. ئەم پڕۆژانە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی جیهان ئەنجام دەدرێن بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 تشرینی یەکەم
بۆچی ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین؟