ستیڤ ویتکۆف و کوشنەر: ئەمریکا ڕێگا نادات ڕێککەوتنی غەززە پێشێل بکرێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی یەکەم

جارێد کوشنەر زاوا و ڕاوێژکاری ترەمپ و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئاڤا نیوز
کەناڵی CBSـی ئەمریکی چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ هەریەک لە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر ئەنجامدا، کە هەردووکیان لە نزیکەوە کاریان بۆ ئاگربەستی غەززە دەکرد، هەردوولا دووپاتی دەکەنەوە کە ئەمریکا ڕێگە نادات ڕێککەوتنەکە پێشێل بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە وەفدێکی باڵای ئەمریکا لەنێویاندا ستیف ویتکۆف و جارێد کوشنەر بگەنە ئیسرائیل و ڕۆژی سێشەممەش جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل بکات، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بەرپرسانی باڵای دیکە کۆدەبنەوە بۆ پێشخستنی ڕێککەوتنەکە و کارکردن لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی ئاگربەستی غەززە لە ژێر پلانی 20 خاڵی ئاشتی ترەمپ.
لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەرنامەی 60 خولەکی کەناڵی CBS وتی: داوای لێبوردنەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هاوتا قەتەریەکەی بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل لە دەوحە لە 9ـی ئەیلوولدا هەنگاوێکی چارەنووسساز بوو لە پرۆسەکەدا.
نەتانیاهۆ کاتێک لە کۆشکی سپی بوو، تەلەفۆنی بۆ محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئەلسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کرد، داوای لێبوردنی لێکرد بەهۆی ئەوەی کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی سیاسی حەماس لە دەوحەی کردە ئامانج، وتیشی دواجار کاتێک ڕێککەوتنێک کرا، ئیسرائیلییەکان و قەتەرییەکان لە کۆبوونەوەکەدا باوەشیان کرد، منیش لە دڵی خۆمدا گوتم خۆزگە جیهان ئەمەی دەیبینی''.
لەلایەکی دیکەوە: جارێد کوشنەر زاوا و ڕاوێژکاری ترەمپ دەڵێت،'' حەماس چاوی لەوەیە پابەندبوونی خۆی جێبەجێ بکات، دەشڵێت کاتێک سەردانی غەززەم کرد، پرسیم خەڵک دەگەڕێنەوە بۆ کوێ؟ پێیان وتم کە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵە وێرانبووەکانیان و خێمە دادەنێن ئەمە جێگەی داخە، پێویستە ئیسرائیل دەست بکات بە هاوکاریکردنی فەڵەستینییەکان و یارمەتیدان بۆ باشترکردنی کوالێتی ژیانیان ئەگەر بیەوێت بە تەواوی تێکەڵ بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت''
زانیاریی زیاتر: کوشنەر و ویتکۆف دەڵێن، ترەمپ گەرەنتی ئەوەی کردووە کە ئەمریکا لە پشت ڕێککەوتنەکەوە دەوەستێت و مامەڵەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ هەردوو لایەندا دەکرێت و ئەمریکا ڕێگە نادات ڕێککەوتنەکە پێشێل بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا سێ جار هێرش دەکاتە سەر هەسەدە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی چەمچەماڵ هەشت ساڵە لە زینداندایە و دادگایی ناکرێت





