
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا توانی ڕێککەوتن لەنێوان ئیسرائیل و حەماس ڕابگەینێت، سەرۆکی ئۆکرانیا چاوی لەوەیە ئەمریکا بتوانێت ڕووسیا بە ڕێککەوتنی ئاشتی ڕازی بکات دەشڵێت، پووتین لە حەماس بەهێزترە، شەڕەکەش گەورەترە.
پەیامی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی NBS NEWS لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ترەمپ دەبێت تووندتر بێت بەرامبەر پووتین وتی، 'پووتین لە حەماس بەهێزترە، دەشڵێت، خاوەن دووەم گەورەترین سوپای جیهانە، هەر بۆیە دەبێت گوشارەکان لەسەر ڕووسیا زیاتر بکرێن'
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هێرشەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ سەر یەکتر بەردەوامن، لەم دواییەدا هەردوولا هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی وزەی یەکتریی زیاتر کردووە بەمەبەستی لاوازکردنی ژێرخانی ئابووری یەکتری.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 323 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیی و دوو بۆمبی ڕێنماییکراو و سێ موشەکهاوێژیان خستووەتە خوارەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: زێلێنسکی دەڵێت، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕووسیا زیاتر لە سێ هەزار و 270 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و هەزار و 370 بۆمبی ئاسمانی ڕێنماییکراو و نزیکەی 50 مووشەکی دژ بە ئۆکرانیا هەڵداوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لە نوێترین پێشهاتدا ئۆکرانیا هێرشی کردووەتە سەر وێستگەی پرۆسێسکردنی غازی ڕووسیا، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزەکانی ئۆکرانیا دەڵێت، لە ناوچەی ئۆرنبۆرگ لە ڕووسیا لە وێستگەیەکی پرۆسێسکردنی غازیان داوە و بووەتە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





