پاسەوانی سنووری عێراق دەست بەسەر دەیان هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت

شەیری بکە لە:
پاسەوانی سنووری عێراق دەست بەسەر دەیان هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت

دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک حەبی کەپتاگۆن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئاڤا نیوز

هێزی پاسەوانی سنووری عێراق دەڵێت، لە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتەکەیان و بەدیاریکراوی لە سێگۆشەی (عێراق-ئوردن-سووریا) هەوڵێکی گەورەی هێنانی 95 هەزار حەبی کەپتاگۆنیان بۆ ناو عێراق شکستپێهێناوە، کە بازرگانەکان هەوڵیان داوە لەڕێگەی باڵۆنەوە داخڵی عێراقی بکەن.

وێنە گەورەکە: هەرچەندە لەناوخۆی عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش هەڵمەتەکانی هۆشیاری بەرامبەر مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر چڕکراونەتەوە، بەڵام وەک بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ باسی دەکەن عێراق زۆرکات وەک دەروازەی ساغکردنەوە و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق بڵاویکردوە، لیوای شەشی هێزەکانیان هەوڵێکی گەورەی هێنانی ماددەی هۆشبەرییان بۆ ناوخۆی وڵات پوچەڵکردەوە، هەوڵەکەش بریتیی بوو لە دەستبەسەرداگرتنی 95 هەزار حەبی کەپتاگۆن لەسنوورە نێودەوڵەتییەکان، کە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەیانویست لەڕێگەی باڵۆنەوە داخڵی ناو وڵاتی بکەن.

هەرچەندە هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ناوی شوێنەکەی ئاشکرانەکردووە کە ئەو ماددەی هۆشبەرانەی تێدا گیراوە، بەڵام بەگوێرەی بڵاکراوەکانی پێشووی ئەم هێزە، لیوای شەش ئەرکی پاراستنی سێگۆشەی سنووری نێودەوڵەتی (عێراق-ئوردن-سووریا)یان لە ئەستۆ دایە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ