ئەمڕۆ کۆتا بەشی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان ڕاهێنانیان پێ دەکرێت
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک کارمەندی کۆمیسیۆن لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
لە چوارچیوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، 90٪ـی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان راهێنانیان پێکراوە، ئەوەی ماوەتەوە ئەمڕۆ ڕاهێنانیان پێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بۆ هەر هەڵبژاردنێك کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کۆمیسیۆن بەپێی پێویستی و ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان، کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بەشێوەی گرێبەستی کاتی بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن دادەمەزرێنێت، ئەو کارمەندانەش بەپێی جۆری ئەو کارەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن پێی ڕادەسپێردرێت، مەشق و ڕاهێنانیان پیدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: 90٪ـی کارمەندانی سەر سندووق ڕاهێنانیان پێکراوە، ئەو 10٪ی ماوە ئەمڕۆ ڕاهێنانەکانیان دەست پێدەکات.
زانیاریی زیاتر: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار کارمەندی سەر سندووق دانراون کە پرۆسەی هەڵبژاردن لە دەنگدانی گشتی و تایبەت لە هەرسێ بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە، دهۆک و هەولێر بەڕێوەدەبەن.
باکگراوند: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بۆ هەردوو دەنگدانی گشتیی و تایبەت، کۆمیسیۆن پێویستی بە 250 هەزار کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان هەیە، بەڵام زیاتر لە 823 هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردبوو، ڕۆژی 14ـی مانگی ڕابردووش ناوی کارمەندەکان بە تیروپشک ڕاکێشرا.
ئەمەش بزانە: پاداشتی هەر کارمەندانی سەر سندووق بەگوێرەی ئەرکەکەی لە نێوان 150 هەزار بۆ 400 هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






