
سانای تاکایچی، سەرۆکی پارتی لیبڕاڵ
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی ژاپۆن دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکە ئەنجامدا، دەرئەنجام بۆ یەکەمجار لە ژاپۆن ئافرەتێک بە سەرۆکوەزیران هەڵدەبژێردرا و سەرکردەی وڵاتان پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستە دەکەن.
چیڕۆکی سەرەکی: سانای تاکایچی، سەرۆکی پارتی لیبڕاڵ تەمەن 64 ساڵ، بە بەدەستهێنانی 237 دەنگی پەرلەمان، وەک یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئافرەت لە ژاپۆن هەڵبژێردرا.
پەیامی وڵاتانی جیهان بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن:
-پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تاکایچی بە"کەسێکی بەڕێز و دانا و خاوەن هێزێکی زۆر" وەسفی کردوو.
-ئۆرسولا ڤۆن دێر لیین، سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، "وەک یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئافرەتی ژاپۆن، مێژوو تۆمار دەکەیت. من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لە نزیکەوە بۆ ئەوەی هاوبەشی ناوازەی ژاپۆن و یەکێتی ئەوروپا بەرەو ئاستێکی دیکە ببەم.
-لی جای وونگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور دەڵێت، حکومەتەکەمان بەردەوام دەبێت لە نزیکەوە لەگەڵ کابینەی نوێی ژاپۆن بۆ پاراستنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان.
-گوا جیاکۆن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، هیوادارە پەیوەندییەکان لەگەڵ تۆکیۆ بەرەوپێشەوە بچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





