
فڕۆکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی تەلئەبیب نیشتەوە
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی هەنگاونان بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە، فڕۆکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی تەلئەبیب نیشتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە ئاڵۆزییەکان بەشێوەیەکی بەرچاوە پەرەیان سەندووە، بڕیارە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سبەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران ئیسرائیل و سەرکردەکانی دیکەی وڵاتەکە کۆببێتەوە و گەشتەکەی تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام بێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاشكرای کرد، ڤانس بۆ ئەوە دەچێتە ئیسرائیل تاوەکو پابەندبوونمان بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست نیشان بدات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی ڤانس بۆ ئیسرائیل باس لە ئاستەنگییەکان و دەرفەتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەین.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: نێردراوانی ترەمپ، جارێد کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف، پێشتر ڕۆژی دووشەممە گەیشتوونەتە ئیسرائیل و لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کۆبوونەتەوە بەرپرسێکی نووسینگەی نەتانیاهۆ دەڵێت، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و هیچ ناکۆکییەک نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





