
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پاش لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ گەورەترین دابەزینی لە 12 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد و تەنها ئەمڕۆ لە چەند کاتژمێرێکدا نرخی ئۆنسەیەک لە بۆرسەی جیهان نزیکەی 300 دۆلار دابەزی.
چیرۆکی سەرەکی؛ نرخی زێڕ و زیو لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک زیڕ بۆ یەکەمجار لە مێژدوودا گەیشتە چوار هەزار و 381 دۆلار. هەرچی زیوە، نرخی ئۆنسەیەک بەهەماشێوە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە 54 دۆلار و 50 سەنت.
ئەمڕۆی چی ڕووی دا؟ ئەمڕۆ سێشەممە هەردووکیان تووشووی دابەزینێکی بەرچاو بوون، زێڕ دابەزی بۆ چوار هەزار و 80 دۆلار، ئێستاش کەمێک بەرزبۆتەوە و لەنێوان چورا هەزر و 120 بۆ چوار هەزار و 140 دۆلار یاری دەکات. هەرچی زیویشە نرخەکەی سەدا هەشت و نیو دابەزی بۆ 47 دۆلار.
هۆکارە زانراوەکان؛ هۆکاری ئەو داڕمانە گەورەیەی نرخی زێڕ و زیو بەهۆی قسەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بوو. ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ گوتی "وا بیردەکەمەوە دەگەینە ڕێککەوتنێکی باش لەگەڵ چین"، ئیتر کە ئەم قسەیەی کرد، نرخی زێڕ و زیو هاڕەی کرد.
لە ساڵی 2013ـەوە زیڕ هێندە دانەبەزیوە، واتە دابەزینێکی وا خێرای بەو قەبارەیە نەکردووە، زیویش لە ساڵی 2021 ەوە.
قسەکەی ترەمپ وای کرد بازرگانە گەورەکان و هەموو ئەو کەسانەی لە نۆ هەفتەی ڕابردوو زیڕ و زیویان کڕیبوو و لە قازانجێکی باش بوون، بەکۆمەڵ بیفرۆشن، ئەمەش لە ترسی ئەوەی ئەمریکا و چیتن بگەنە ڕێککەوتن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت؛ د.مستەفا مەلا حەسەن، شارەزای ئابووریی ئاڤا، پێشبینی دەکات بۆ درێژمەودا نرخی زێڕ و زیو بەرزببنەوە بەڵام سەبری دەوێت. دەشڵێت: دابەزینی بەهای زێڕ و زیو شۆکێکی گەورە نییە بۆ بازاڕ، چونکە تەنها هەفتەی ڕابردوو ئۆنسەیەک زێڕ 382 دۆلار بەرزبۆتەوە، ئەمڕۆش 295 دۆلار دابەزیوە، واتا هێشتا لە لووتکەی هەفتەی ڕابردووە، نرخی ئێستای زێڕیش بەراورد بە 2013 ئێستا سێ قاتە.
بە قسەی د.مستەفا، ئەو کەسانەی بە فیزیکی زێر و زیویان هەیە، واتا لە ماڵ دایان ناوە، پێویست ناکات بیفرۆشن، چونکە لە داهاتوو ئۆنسەیەک زێڕ دەگاتە 5 هەزار دۆلار، مساقڵێکی عەیار 21 یەکیش لە بازاڕەکانی کوردستان ملیۆنێک دینار تێدەپەڕێنێت کە ئێستا بە 855 هەزار دینارە.
لەبارەی زیو بەگوتەی پسپۆڕی ئابووریی ئاڤا نرخی زیو بە ئاسانی دەگاتەوە 54 دۆلار. دکتۆر مستەفا بەکورتی سێ هۆکار بۆ پێشبینییەکانی دەهێنێتەوە و دەڵێت: نە چین و ئەمریکا ڕێکدەکەون، نە ڕووسیا و ئۆکراینا ڕێکدەکەون، نە دۆخی ناوخۆی ئەمریکاش باشە، بۆیە پێویست بە ترس و شڵەژان ناکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا هەڵوەشانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو






