
هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکە لە ناحیەی سەرسنگ لە سنووری قەزای ئامێدی
ئاڤا نیوز
هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی لە ناحیەی سەرسنگ لە سنووری قەزای ئامێدی دەکرێتەوە. ئەم هۆتێلە پێشتر لە ساڵی 1946 لەلایەن ئەندازیارێکی هیندی دروستکراوە و ئەم ئەندازیارە شەش ساڵ کاری لەسەر کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: هۆتێلی سەرسنگ تا ساڵی 1990 وەکو هۆتێلێکی گەشتیاری کەسایەتییە سیاسیەکانی عێراق و نێودەوڵەتییەکان سەردانیان کردووە، بەڵام دوای سەرهەڵدانی شۆڕش هۆتێڵەکە بۆتە شوێنی حەوانەوەی هاووڵاتیان و لێقەوماوان، دوای 36 ساڵ هۆتێلە دووبارە نۆژەن دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەت گەشتیاران، بڕیارە سبەی چوارشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هۆتێلەکە بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: وارشین سەلمان، قایمقامی ئامێدی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕووکاری دەرەوەی هۆتێلەکە وەکو خۆی لەسەر شێوازی کۆن نۆژەن کراوەتەوە، بەڵام لەناوە دەستکاری کراوە و باخچە و مەلەوانگە و هۆڵی وەرزشی و ساونا و چاکوزی بۆ دروستکراوە.
زانیاریی زیاتر: هۆتێلەکە لە 60 ژووری نووستن پێک دێت لەدوای کردنەوەی لەلایەن سەرۆکوەزیران هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن و لە هۆتێلەکە بمێنێننەوە و کاتێکی خۆش بەسەر ببەن.
لەلایەکی دیکەوە: جەلال ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای یوبی هۆڵدینگ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کردنەوەی ئەم هۆتێلە خەونی هاووڵاتیانی سەرسنگە، چونکە دەرفەتی کاری زۆر بۆ دانیشتووانی ناوچەکە ڕەخساندووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 60 کرێکاری ناوچەکە کاری تێدا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






