ترەمپ باڵیۆزی ئوستراڵیا ڕووبەڕووی دۆخێکی شەرمەزارکەر دەکاتەوە: هەرگیز تۆم بەدڵ نابێت
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

دۆناڵد ترەمپ و باڵیۆزی ئوستراڵیا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەمیانی پێشوازیکردن لە ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە کۆشکی سپی، دۆخێکی شەرمەزارکەری بۆ باڵیۆزی ئەو وڵاتە دروستکرد و ڕووبەڕوو پێی ڕاگەیاند کە "هەرگیز تۆم بە دڵی نابێت".
چیرۆکی سەرەکی؛ لە کۆبوونەوەکەدا کە بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات ئامادەی بوون و لەسەر مێزێکی گفتوگۆ لە بەرامبەر یەک دانیشتبوون، ڕۆژنامەنووسێک پرسیارێکی ئاڕاستەی ترەمپ کرد و وتی: "سەرۆک ترەمپ، ڕات چییە لەسەر ئەو ڕەخنانەی کە پێشتر باڵیۆزی ئوسترالیا لە ئەمریکا لێی گرتبوویت؟"باڵیۆزی ئوسترالیاش لە هەمان کۆبوونەوەدا و لە بەرامبەر ترەمپ دانیشتبوو.
لێدوانی فەرمی؛ ترەمپ، بەبێ هیچ پێچ و پەنایەک، ڕووی کردە سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا و وتی: "هیچ شتێک دەربارەی ئەو باڵیۆزە نازانم... ئایا باڵیۆزەکەتان هیچ قسەیەکی خراپی لەسەر من کردووە؟ ئەو لە کوێیە؟ ئایا هێشتا لای تۆ کار دەکات؟"
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ئەم پرسیارە چاوەڕواننەکراوانە، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیای خستە دۆخێکی ناخۆش و ناچاربوو بە زەردەخەنەیەک ئاماژە بۆ باڵیۆزەکەی بکات و بڵێت: "بەڵێ، ئەوەتا لەبەردەمت دانیشتووە." لەم کاتەدا، ترەمپ ڕووی لە باڵیۆزەکە کرد و ڕاستەوخۆ لێی پرسی: "تۆ قسەی خراپت لەسەر من کردووە؟"
باڵیۆزی ئوسترالیا هەوڵیدا دۆخەکە هێور بکاتەوە و وتی: "بەڕێز سەرۆک ترەمپ، ئەو قسانە پێش ئەوە بووە کە ئەم پۆستە وەربگرم." بەڵام ترەمپ قسەکانی پێ بڕی و بە ڕاشکاوی پێی وت: "تۆم بە دڵ نییە، ڕەنگە هیچ کاتێکیش تۆم بە دڵ نەبێت."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات



