شێخ دارا: جووتیاران دەتوانن سبەی دانەوێڵە دابچێنن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەش و هەوا لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: لە سبەی یەکشەممەوە، ئەو جووتیارانەی (وشکە وەرد)ـیان هەیە واتا ئەو زەوییەی ساڵی پار کێڵراوە بەڵام گەنمی لێ نەچێنراوە و ئەمساڵ بۆ چاندن ئامادەیە. دەتوانن دانەوێڵەکانیان دابچێنن، چونکە لە سەرەتای مانگی 11ـەوە باران دەبارێت.

لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا وتی: لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما دادەبەزێت، هەروەها شەپۆلی جەمسەری باکوور و شەپۆلی دەریای سپی ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەکە دەکەن.

زانیاریی زیاتر: پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەن:-

٠ هەولێر: بەرزترین پلە 30 نزمترین پلە 21 دەبێت
٠ سلێمانی: بەرزترین پلە 27  نەزمترین پلە 18 دەبێت
٠ کەرکووک: بەرزترین پلە 32  نزمترین پلە 18 دەبێت
٠ هەڵەبجە: بەرزترین پلە 29 نزمترین پلە 19 دەبێت
٠ دهۆک: بەرزترین پلە 22  نزمترین پلە 13 دەبێت
٠ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: بەرزترین پلە 33  نزمترین پلە 18 دەبێت
٠ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: بەرزترین پلە 27 نزمترین پلە 13 دەبێت
٠ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: بەرزترین پلە 24 نزمترین پلە 12 دەبێت
٠ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: بەرزترین پلە 24 نزمترین پلە 11 دەبێت
٠ حاجی ئۆمەران: بەرزترین پلە 22  نزمترین پلە 9 دەبێت
٠ ئاکرێ: بەرزترین پلە 26  نزمترین پلە 12 دەبێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ