بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتیی تایلەند و کەمبۆدیا، ترەمپ گەیشتە مالیزیا
- هەواڵ
- 26 تشرینی یەکەم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی گەیشتی بۆ مالیزیا و پێشوازی لێکردنی لەلایەن ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مالیزیا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە سەردانێکی فەرمی و بەمەبەستی بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا، گەیشتە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا.
وێنە گەورەکە: تایلەند و کەمبۆدیا بە هەوڵ و نێوەندگیریی دۆناڵد ترەمپ کۆتاییان بە شەڕ و پێکدادانە سنوورییەکانی نێوانیان هێناوە و ڕێککەوتنێکی ئاشتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ ڕێککەوتنەکەی بە "ڕێککەوتنێکی ئاشتیی گەورە" وەسف کردووە و دەڵێت "بە شانازییەوە" نێوەندگیریی کردووە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ هەر لە کوالالامپور کۆبوونەوەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەستپێدەکات کە ترەمپ بەشدار دەبێت.
هەنگاوی داهاتوو؛ بڕیارە ترەمپ بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ئاسیا بمێنێتەوە؛ دوای مالیزیا، ترەمپ سەردانی ژاپۆن و کۆریای باشووریش دەکات و کە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ شی جینپینگی هاوتا چینییەکەیشی کۆببێتەوە و ئەگەریشی هەیە چاوی بە کیم جۆنگ ئوون، ڕێبەری کۆریای باکوور بکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات



