ئەمریکا لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە وەک هێزی سەقامگیر لە غەززە جێگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 26 تشرینی یەکەم

دیمەنی گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
ئەمریکا لیستی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا کرد کە دەتوانن بەشداری بکەن لە جێگیرکردنی "هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتیی" لە کەرتی غەززە، کە لە نێویاندا دوو وڵاتی عەرەبی هەن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی پلانی ئاشتی 20 خاڵ، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەززە ڕایگەیاندبوو، هێزێکی نێودەوڵەتی هاوبەش لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتیی پێکدەهێندرێت، ئامانجی ئەم هێزە ئەرکی چەکداماڵینی حەماس و پاراستنی سەقامگیری لە غەززە و دابینکردنی ئاسایشی درێژخایەن و چەند بەرپرسیارێتیەکی دیکەی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''چەند وڵاتێک ئارەزوویان بە جێگریکردنی هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە غەززە هەیە، بەڵام پێویستیان بە وردەکاری زیاترە سەبارەت بە ئەرک و یاساکانی بەشداریکردن. ئەمریکا دەتوانێت داوای بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات کە پاڵپشتی ئەو هێزە بکات بۆ ئەوەی وڵاتانی زیاتر بەشداری بکەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆبیۆ دەڵێت، ئەمریکا گفتوگۆ لەگەڵ قەتەر، میسر و تورکیا دەکات، هاوکات ئەندەنوسیا و ئازەربایجان لەم نێوەندەدا هەن.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی غەززە بەرەو پێشەوە دەچن و بەم نزیکانە هێزێکی نێودەوڵەتی لەو شارە بڵاوەی پێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




