ژێر دەریایی و تۆماهۆك... وردەكاری نۆیەم هێرشی ئەمریكا و بەریتانیا بۆسەر حووسییەكان
- هەواڵ
- 2024-01-23

ئاڤا دیجیتاڵ
لەنوێترن وەڵامدا بۆ هێرشی حووسییەكان بۆ سەر كەشتییەكی بازرگانیی لە دەریای سوور، شەوی ڕابردوو سوپای هەریەك لە ئەمریكا و بەریتانیا بە پشتیوانی ئوستورالیا و بەحرەین و كەنەدا و هۆڵەندا، هێرشیان كردە سەر چەند پێگەیەكی حووسییەكان لە یەمەن.
چیرۆكە سەرەكییەكە: بەگوتەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پێنتاگۆن" هەشت پێگەی چەك و ناوەندی حوسیییەكان شەوی ڕابردوو بۆردوومان كراون، یەكێك لە پێگەكان لەژێر زەویدا بووە، جگە لە سیستەمی پێشكەوتووی چەك و توانا مووشەكی و چاودێرییەكانی حووسییەكان كە بۆ هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانیەكان و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا و وڵاتان لەلایەن ئەو هێزەی نزیك لەئێران بەكاردەهێندرێن.
لێدوانی فەرمی: بەگوتەی پێنتاگۆن، ئاراستەكردنی هێرشەكان بۆسەر حووسییەكان لەسەر كەشتی فڕۆكە هەڵگری "ئایزنهاوەر" و چەند كەشتییەكی بەریتانییەوە بووە، تێیدا لەنێوان 25 بۆ 30 كۆگای چەكی حووسییەكان بە ئامانج گیراون.
لەلایەكی دیكەوە: بەرپرسێكی ئەمریكی ئەوەی ئاشكراكردووە هێرشەكان لەڕێگەی مووشەكی تۆماهۆك و ژێر دەریاییەوە ئەنجامدراون، بەشێوەیەكیش بوون زۆر ورد بوون بۆ ئەوەی زیانی گیانی ناپێویستی نەبێت.
بەگوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریكییە، ئەم هێرشانە جیاوازبوون لەو هێرشانەی لە ڕۆژانی 11 و 12ی ئەم مانگە كرانە سەر چەند پێگەیەكی حووسییەكان و زۆر بەووردی مووشەك و درۆنەكانی ئەو هێزە چەكدارەی نزیك لە ئێران بە ئامانج گیراون.
باكگراوند: لە مانگی 11 ی ساڵی ڕابردووەوە حووسییەكانی یەمەن 33 كەشتی و بەلەمی بازرگانییان لە دەریای سوور لەڕێگەی درۆن و مووشەكەوە بە ئامانج گرتووە ، جگە لە بە ئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا، ئەوەش وایكرد ئەمریكا و بەریتانیا و هاوپەیمانەكانیان لەناوچەكە بیر لەوە بكەنەوە هێرش بكەنە سەر توانا سەربازیەكانی حووسییەكان.
هێرشی حووسییەكان لەدەریای سوور، وایكردووە هاتووچۆی بازرگانی لەو ناوچەیە كێشەی بۆ دروست ببێت، بەشێكیشی پەیوەندی بە زیادبوونی گرژییەكانی ناوچەكە هەیە كە بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس زیاتربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک گرفتی قوتابییانی حەوت گوندی گوێڕ چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە





