
سەردانی ترەمپ بۆ ژاپۆن
ئاڤا نیوز
لە میانەی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ژاپۆن سانای تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکە دیارییەکی گۆڵف پێشكەش بە ترەمپ دەکات.
وێنە گەورەکە: لە درێژەی گەشتەکەی ترەمپ بۆ ئاسیا، وێستگەی دووەمی گەشتەکەی تۆکیۆ بوو چاوی بە سانای تاکایچی کەوت کە لە هەفتەی ڕابردوودا وەک یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئافرەت لە ژاپۆن دەستنیشانکرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ترەمپ، دیارییەکی ڕەمزی لە لایەن سانای تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن وەرگرت، ئەویش دارێکی یاری گۆڵف و کڵاوی گۆڵف بووە کە شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی کۆچکردووی ژاپۆن بەکاری دەهێنا ئابێ یەکێک بووە لە هاوڕێ نزیکەکانی ترەمپ و زۆرجار لە گۆڵفدا پێکەوە یارییان کردووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دیدارەکەی لەگەڵ تاکایچی ڕایگەیاند، هەمیشە خۆشەویستییەکی زۆر و ڕێزێکی قووڵم بۆ ژاپۆن هەبووە.، "دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە کە ئەمە پەیوەندییەکی تایبەت دەبێت، ئێمە هاوپەیمانێکی بەرزترین ئاستین''.
ئەمەش بزانە: تاکایچی، نیازی خۆی بۆ کاندیدکردنی ترەمپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە جیهان لەماوەیەکی وا کورتدا دەستیکردووە بە چێژوەرگرتن لە ئاشتییەکی زیاتر.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




