
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشكرای دەکات، بەشێک لە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا لەپێناوی چاودێریکردنی سنووری سووریا لە عێراق دەمێننەوە، هاوکات وتیشی، داعش مەترسییەکی گەورە لەسەر عێراق نەماوە.
وێنە گەورەکە: بەغدا و واشنتن لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی وادەیەکی فەرمی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە وڵاتەکەدا، لە مانگی ڕابردوودا زۆربەی سەربازەکانی ئەمریکا هەردوو بنکەی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریایان جێهێشتووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی "لۆمۆند"ی فەرەنسی ڕایگەیاند: "پێویستە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەر بنەمای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بێت، نەک لەسەر بڕیاری تاک لایەنانە، یەکەیەکی بچووک لە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق دەمێننەوە بۆ چاودێریکردنی سنووری سووریا".
سوودانی ئاماژەی بەوە کرد: "ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش چیتر مەترسییەکی گەورە لە ناوخۆی عێراق دروست ناکات، بەپێی مەزەندەی وەزارەتی بەرگری لە نێوان 400 بۆ 500 ئەندامی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە ناوچەیەکی دوورە دەست بەدرێژایی سنووری سووریا و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراق بوونیان هەیە".
زانیاریی زیاتر: بەشێکی سەربازانی ئەمریکا کە لە عێراق کشاونەتەوە لە بنکەی هەریر لە هەرێمی کوردستان جێگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
24 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات






