ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گوندی کەپران داوای قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکەیان دەکەن
- کوردستان
- 28 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی کەپرانی سەر بە ناحیەی بەستۆڕە لە قەزای پیرمام، دوای 19 ساڵ لە چاوەڕوانی، هێشتا چاویان لەسەر ڕێگایەکی قیرتاوکراوە کە گوندەکەیان بە ناوچەکانی دەوروبەرەوە ببەستێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ دانیشتووانی گوندەکە دەڵێن: "ئەوە 19 ساڵە ئێمە داوای قیرتاوکردنی ڕێگاکەمان دەکەین. تەنیا جارێک چەوڕێژ کراوە و ئەویش ئێستا بە کەڵکی هاتووچۆ نایەت و پڕ بووە لە چاڵ و چۆڵی. ساڵی ڕابردوو تەندەریشی بۆ دەرچوو، بەڵام بەداخەوە پڕۆژەکە جێبەجێ نەکرا."
لێدوانی فەرمی؛ لە وەڵامی داواکاری و گلەیی هاووڵاتییاندا، حامد کاکەیی، قایمقامی قەزای پیرمام، دان بەوەدا دەنێت کە پڕۆژەکە دواکەوتووە، بەڵام هۆکارەکەی بۆ نەبوونی بودجەی پێویست دەگەڕێنێتەوە.
حامد کاکەیی بە ئاڤای گوت: "ساڵی ڕابردوو ڕێگای گوندەکە ڕاستکرایەوە و بە تەواوی ئامادەکرا بۆ قیرتاوکردن، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویستەوە نەمانتوانی قیرتاوەکە تەواو بکەین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لەگەڵ ئەوەشدا، قایمقامی پیرمام دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی گوندی کەپران و گوندەکانی دیکەی ناوچەکە کە پلان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دانراوە. ناوبراو وتی: "ئێستا نەخشەسازی بۆ هەموو ڕێگای گوندەکانی ناوچەکە کراوە و لە نزیکترین کاتدا دەست دەکەین بە قیرتاوکردنی ڕێگای ئەو گوندە و گوندەکانی دیکەی دەوروبەریشی."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات



