
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا - AFP
ئاڤا نیوز
ئەنجامەکانی ڕاپرسییەک نیشانی دەدەن کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، خۆشویستراترین و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، بێزراوترین سەرۆکن لە وڵاتانی ئەوروپی.
وێنە گەورەکە: دامەزراوەی ئیپسۆس لەسەر داوای ئاژانسی ئیرۆنیوز ڕاپرسییەکەی لە 18 دەوڵەتی ئەندامی یەكێتیی ئەوروپادا کردووە تیایدا ڕای 25 هەزار و 916 کەسی وەرگرتووە.
ئەنجامی ڕاپرسییەکە: 47%ـی دانیشتووانی ئەوروپا بۆچوونێکی ئەرێنییان سەبارەت بە زێلێنسکی هەیە و 32%ـیش بۆچوونیان نەرێنییە؛ هاوکات 21%ـی بەشداربووان گوتوویانە هیچ زانیارییەکی ئەوتۆیان سەبارەت بە زێلێنسکی نییە؛ ئەمە لەکاتێکدایە کە دوو ساڵە بەبۆنەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناوە زێلێنسکی هەمیشە لە مانشێتی هەواڵەکاندا بووە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە پووتین، 79% لە بەشداربووان ڕایەکی ئەرێنییان سەبارەت بەو نییە، تەنیا 10% بۆچوونی ئەرێنییان هەیە و 11%ـیش گوتوویانە کە بەپێی پێویست شارەزاییان لە بارەی نییە.
گۆشەیەکی دیکە: ئیمانوێل ماکرۆن، لەکاتێکدا دووەم خۆشەویسترین سەرۆکی وڵاتانی ئەوروپییە، 41%ـی دانیشتووانی ئەوروپا بۆچوونی ئەرێنییان لەسەری هەیە، بەڵام 62% لە هاووڵاتیانی فەڕەنسا بۆچوونێکی ئەرێنییان سەبارەت بەو نییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان 30 چەکداری تاڵیبانی پاکستان دەکوژێت
- کولتوور
- 27 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد ئاوازێکی کوردی ئاوێتەی موزیکی کلاسیکی جیهانی دەکات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هاوکاریمان لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم پەکی دەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان 30 چەکداری تاڵیبانی پاکستان دەکوژێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و مەمدانی کۆ دەبنەوە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ شاندی سعوودیە سەردانی ترەمپ دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵەندا 10 هەزار سەرباز بۆ ئەگەری هێرشی ڕووسیا دەخاتە ئامادەباشییەوە
- هەواڵ
- 19 تشرینی دووەم
سعودییە مەرجی هەیە بۆ چوونە ناو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی





