لە بەڕازیل لە پێکدانانی پۆلیس و باندەکانی ماددەی هۆشبەر 64 کەس کوژران
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

هێزە ئەمنییەکانی بەڕازیل لەمیانی هەڵکوتانە سەر باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی پۆلیسی بەڕازیل هەڵیانکوتایە سەر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە شاری ڕیۆ دێ جانێرۆ، بەو هۆیەوە لانیکەم 64 کەس کوژران.
چیرۆکی سەرەکی؛ لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەڕازیل، شەڕ لە نێوان پۆلیس و دەیان گومانلێکراو دروست بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی بەڕازیل ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە زیاتر لە 80 ئەندامی باندەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران، هاوکات لایەنیکەم 64 کەس کوژران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداریی دوو هەزار و 500 پۆلیس دژی یەکێک لە سەرەکیترین باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە دوو گەڕەکی شاری ڕیۆ دی جانیرۆ بەڕێوەچوو.
لەلایەکی دیکە؛ ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاتێکدایە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمە ئاوییەکانی باشووری وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین لە دژی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستپێکردووە.
ڕۆژی سێشەممە وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، "بە فەرمانی ترەمپ هێرشمان کردە سەر چوار بەلەمی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن، لە ئەنجامی هێرشەکەدا 14 تیرۆرستی ماددە هۆشبەرەکان کە لەسەر بەلەمەکان بوون کوژران".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




