نێردەی ترەمپ "بە نهێنی" دەگاتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
نێردەی ترەمپ "بە نهێنی" دەگاتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و مارک ساڤایا نێردەی ترەمپ بۆ عێراق

ئاڤا نیوز



نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق بە "نهێنی" دەگاتە بەغدا و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییە دیارەکانی عێراق دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 19-10-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی بۆ عێراق دەستنیشان کرد، بەمەش ساڤایا بە سێیەم نێردەی ئەمریکی بۆ عێراق دادەنرێت، دوای پۆل بریمەر لە ساڵی 2003 و بریت ماکگۆرک لە ساڵی 2014 لە قۆناغی شەڕی دژی داعشدا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی حوسام حاجی، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە حیزبە سیاسییەکان، ڕۆژی چوارشەممە (29ی تشرینی یەکەمی 2025) ئاشکرای کرد، کە مارک ساڤایا، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوو ڕۆژ پێش ئێستا بە نهێنی گەیشتووەتە بەغدا.

 

زانیاریی زیاتر: ساڤایا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسییەکان ئەنجامداوە. بەپێی زانیارییەکانی حاجی، کۆبوونەوەکان دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان بوون و سروشتێکی سیاسیی هەستیاریان هەبووە، تێیدا ستراتیژیی داهاتووی ئەمریکا لە عێراق و دۆسییەکانی پەیوەست بە بوونی ئەمریکا، هەڵبژاردنەکان و هاوپەیمانێتییە هەرێمییەکان تاوتوێ کراون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا یان حکومەتی عێراقەوە سەردانی ساڤایا بۆ عێراق یان وردەکاریی کۆبوونەوەکان پشتڕاست نەکراوەتەوە.

 

ئەوەی لەوبایەوە دەگوترێت: ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 25ـی تشرینی یەکەم، ساڤایا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی "Chaldean Press"، ڕایگەیاندبوو سەردانی داهاتووی بۆ بەغدا پەیامی پابەندبوونی واشنتن بۆ پاڵپشتیکردنی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو لەخۆ دەگرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ