
ژنێکی عێراقی لەکاتی جگەرەکێشاندا
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی، بۆ ساڵی 2025، عێراق لە ڕووی ڕێژەی جگەرەکێشانی ژنانەوە، لە پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبیدایە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە عێراق بە گشتیی لە ڕێژەی جگەرەکێشاندا لە پلەی هەشتەمی وڵاتانی عەرەبیدایە.
وێنە گەورەکە: پێگەی وۆرلد پۆپوڵەیشن ڕیڤیو، بە پشتبەستن بەداتای 164 وڵاتی جیهانی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕێژەی جگەرەکێشان لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەردن لە پێشەوەی وڵاتانی عەرەبییە لە ڕێژەی جگەرەکێشاندا و لە پلەی یازدەهەمی جیهانیدا دێت، دوای ئەویش لوبنان لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبی دێت، پاشان میسر، جەزائیر، یەمەن، کوێت و تونس و عێراقیش لە پلەی هەشتەمدا دێت.
ژمارهكان وادهڵین: ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە ڕێژەیەکی بەرزی جگەرەکێشان لەنێو خانمانی عێراقدا کردووە کە گەیشتووەتە 14%، بەمەش عێراق لە پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبیدا لە دوای لوبنان 25% و ئەردن 14% دێت. لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە میسر تەنها 03% بووە کە نزمترین ڕێژەیە لە وڵاتانی عەرەبیدا.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ڕێژەی جگەرەکێشانی پیاوان، ئەردن لە پێشەوەی وڵاتانی عەرەبی بووە بە ڕێژەی 58.4%، دوای ئەو میسر بەڕێژەی51.1% و لوبنان 43.3%، عێراقیش بە ڕێژەی 36.9% لە پلەی حەوتەمی عەرەبیدا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
- تەندروستی
- 27 کانوونی دووەم
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- تەندروستی
- 25 کانوونی دووەم
ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
- تەندروستی
- 24 کانوونی دووەم
یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن





