کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی باج و دەروازەکان بەبێ ئەنجام کۆتایی هات
- بزنس
- 29 تشرینی یەکەم

دیمەنی ئەندامانی شاندی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان شەوی ڕابردوو سەردانی بەغدایان کرد، ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق لەبارەی باج و دەروازەکان کۆبوونەوە و بەبێ هیچ ئەنجامێک گەڕانەوە هەولێر، ئەندامێکی شاندی کوردستان دەڵێت، ئەوان بە ئەقڵیەتی مەرکەزی و هاوشێوەی پارێزگایەک گفتوگۆمان لەگەڵ دەکەن، ئێمەش ئەوەمان قبوڵ نییە.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی حکومەتی هەرێمی بۆ ڕێکخستن و چارەسەرکردنی کێشەی دەروازە سنوورییەکان، هاوتاکردنی پێناسی گومرگی و هاوتاکردنی سیستەمی دەروازە سنوورییەکان و باج سەردانی بەغدایان کرد، لەگەڵ هەر یەک لە ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەروازەکان، سەرۆکی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی باج کۆبوونەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق داوا دەکات باج و پێناسی گومرگی وەکو یەکی لێ بکرێت و ئەمەش لە زیانی کوردستانە، جگە لەمە حکومەتی عێراق داوا دەکات سیستەمێکی تایبەتی خۆیان کە پێی دەڵێن ئەسیکۆدا بۆ گومرگ لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، حکومەتی کوردستان داوا دەکات سیستەمی گومرگی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بمێنێتەوە و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان هەردوولادا هەبێت، دەشڵێن سیستەمی گومرگی کوردستان زۆر لە سیستەمی عێراق پێشکەوتووترە، چونکە کیو ئاڕ کۆد و هەموو شتێکی هەیە.
لێدوانی فەرمی: سامی جەلال، ڕاوێژكاری وەزارەتی ناوخۆی کوردستان کە ئەندامی شاندەکەیە بە ئاڤای ڕاگەیاند، سەردانەکەمان هیچ ئەنجامێکی نەبوو، تەنانەت 1%ـیش نەچووینەتە پێشەوە، ئێمە لە کۆبوونەوەکان وەکو دەوڵەتێکی فیدراڵی بیر لە عێراق دەکەینەوە و داوا دەکەین ئەو بابەتانە بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن، کەچی ئەوان بە ئەقڵیەتی مەرکەزی و هاوشێوەی پارێزگایەک گفتوگۆمان لەگەڵ دەکەن، ئێمەش ئەوەمان قبوڵ نییە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سامی جەلال، ئەم کێشانە وەکو مووچە و بودجەی لێهاتووە وا بە ئاسانی چارەسەر ناکرێن، دەبێت زوو زوو سەردانی بەغدا بکەن، بەنیازیشن لە دوو هەفتەی داهاتوو جارێکی تر بڕۆنەوە بەغدا و گفتوگۆکان بەردەوام بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەندامێکی شاندی پارتی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی دارایی حەماس لە غەززە ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکاری تووند بۆ بە سەری ساڵ ڕادەگەیێنیت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار نرخی ئۆنسێک زێڕ 4500 دۆلاری تێپەڕاند
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەکانی ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی: تا دەست بە دابەشکردنی مووچەی خۆمان نەکەین یەک دینار بۆ هەرێم نانێرم





